پاریس سه‌رۆكی وڵاتان كۆده‌كاته‌وه
جیهان 04:40 PM - 2018-11-11.
ئه‌مڕۆ 11ی تشرینی دووه‌می 2018 جیهان یادی 100ساڵه‌ی كۆتایی هاتنی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهان ده‌كاته‌وه‌و سه‌ركرده‌كانی جیهان به‌و بۆنه‌یه‌وه له‌پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا كۆده‌بنه‌وه.
دوای تێپه‌ڕبوونی 100ساڵ به‌سه‌ر یه‌كه‌مین جه‌نگی جیهانیدا له‌لایه‌ن ئیمانۆئیل ماكرۆنه‌وه پیشوازی له‌نزیكه‌ی 70 سه‌رۆك ده‌وڵه‌ت وحكومه‌تی جیهان كرا‌و بۆماوه‌ی سه‌عاتێك سه‌ركرده‌كانی جیهان له‌ناویاندا ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیاو ترامپی سه‌رۆكی ئه‌مریكاو ڤلادمیر پۆتینی سه‌رۆك ڕوسیا‌و سه‌رۆكی توركیا له‌ژێر كه‌وانه‌ی سه‌ركه‌وتندا به‌شداری ده‌ستپێكی مه‌راسیمی 100 ساله‌ی كۆتایی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌میانكردو ڕۆژی 11ی تشرینی دووه‌می 1918 ڕۆژی واژۆكردنی كۆتایی جه‌نگیان به‌رزڕاگرت و زه‌نگی ئاگربه‌ستی به‌ر له 100سال لێدرایه‌وه.
له‌ماوه‌ی ساڵانی 1914-1918ی یه‌كه‌مین جه‌نگی جیهانیدا نزیكه‌ی 9ملیۆن سه‌ربازو زیاتر له6 ملیۆن خه‌ڵكی سڤیل بووه‌نه قوربانی و زیاتر له20 ملیۆن كه‌سی برینداربوون دواجار له 11 تشرینی دووه‌می 1918دا له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانه‌كان له‌نزیك "كۆمبیین"ی باكوری فه‌ره‌نسا ڕێكه‌وتنی كۆتایی هێنانی جه‌نگ ئیمزاكراو كۆتایی به‌خوێناویترین جه‌نگ له‌مێژودا هێنرا.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئه‌مڕۆ 11-11-2018 له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا له‌سه‌عات 1.30ی پاشنیوه‌ڕۆ زه‌نگ لێدراو له‌به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیاش كۆنگره‌ی كاتۆلیكه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه ئه‌نگێلامێركلی راوێژكاری ئه‌ڵمانی دیداری ئاشتی له‌پاریس ده‌كاته‌وه‌و تیایدا ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان "ئه‌نتۆنیۆ جوتیریس و ماكرۆن"قسه‌ی تیاده‌كه‌ن وباس له‌ئاكامه‌كانی جه‌نگی جیهانی ده‌كه‌ن وجارێكیتر هۆشداری خۆیان سه‌باره‌ت به‌ڕاستره‌وه توندره‌وه‌كان ده‌خه‌نه‌ڕوو.
یاده‌وه‌ری100ساڵه‌ی كۆتایی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهان له‌مێژووی په‌یوه‌ندیه‌كانی ئه‌ڵمانیاو فه‌ره‌نسادا مێژوویه‌كی سه‌خته‌و فه‌ره‌نسا له‌كاتێكدا مه‌راسیمی ئاگربه‌ستی ساڵی 1918 به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه كه بۆ فه‌ره‌نسا مێژووی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان بوو به‌ئه‌ڵمانیاو ئیدی له‌ساڵی 1922وه یاده‌وه‌ری ئه‌و ڕۆژه بۆته پشوی ڕه‌سمی و فه‌ره‌نسیه‌كان یادی 1.4 ملیۆن سه‌ربازی فه‌ره‌نسی ده‌كه‌نه‌وه كه‌بونه قوربانی و گوڵ ده‌خه‌نه سه‌ر گۆڕه‌كانیان و له‌ئه‌ڵمانیاش یادی 1.9 ملیۆن سه‌ربازی كوژراو ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام دۆناڵد ترامپ به‌بیانوی كه‌شوهه‌وا نه‌یتوانی سه‌ردانی ئارامگای سه‌ربازه كوژراوه‌كانی ئه‌مریكا بكات و به‌و بۆنه‌یه‌وه كه‌وته به‌ر ڕه‌خنه‌ی میدیاكان و وڵاته‌كه‌ی.
هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه له‌له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی ئه‌ڵمانیا ڤالته‌ر شتاینمایه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌میرتشارلز ئه‌و یاده ده‌كرێته‌وه‌و چه‌پكه‌گوڵی رێزده‌خرێته سه‌ر مۆنه‌مێنتی نیشتمانی و قوربانیه‌كانی له‌نده‌ن و ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش سه‌رۆكی ئه‌ڵمانیاو شازاده ئه‌لیزابیت به‌شداری كۆڕی رێزلێنانی قوربانیه‌كانی یه‌كه‌مین جه‌نگی جیهانی ده‌كه‌ن.
PUKmedia شیهاب عوسمان/ ئه‌ڵمانیا
سه‌رچاوه / كه‌ناڵی ڕه‌سمی یه‌ك و دووZDF,ARD
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
01:31 PM - 2024-03-29 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 -
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28