riklam

حکومەتی ئیلیکترۆنی

بیروڕا 03:20 PM - 2018-11-11
.

.

مرۆڤایەتی تاوەکو ئێستا شایەدی چوار شۆرش بووە، شۆڕشی پیشەسازی لەدوای ساڵی ١٧٥٠کە بریتی بووە لە بەرهەمهێنان بە رێژەی زۆرو شۆڕشی دۆزینەوی کارەبا کە بریتییە لە دۆزینەی کەناڵەکانی بەبازاڕکردن( مارکتینگ) و شۆڕشی ئینتەرنێیت وشۆڕشی چوارەم کە ئەویش شۆڕشی قۆناخی پێشکەوتووی ئینتەرنێتە کە خۆی لە رۆبۆت وتەکنەلۆجیای نانۆ و چاپی سێ رەهەندی.

لەگەڵ بەرەوپێشچوونی جیهانی تەکنەلۆجی، جۆری خزمەتگوزارییەکانیش گۆڕاون.

ئینتەرنێت کۆڵەکەی ئەو گۆڕانکارییانەیە کە خزمەتگوزارییەکان و پەرەپێدانیان پشتی پێوەدەبەستن.

پێشکەوتنی تەکنەلۆجیا و پەیوەندییەکان، راستییەکی هێناوەتە ئاراوە کە بریتییە لەوەی دامەزراوەکان لە کار و ئەرک و مامەڵەکردنیان تەکنەلۆجیا بەکاربهێنن.

ئەو پرۆسەیە ناوی حکومەتی ئیلیکترۆنییە کە من ناوی دەنێم، نیمچە شۆڕشی پێنجەم!

پێناسەی حکومەتی ئیلیکترۆنی لە سادەترین شێوازیدا ئەوەیە کە بانقی جیهانی لە ساڵی 2005 پێناسەی کرد وتێیدا دەڵێت: حکومەتی ئیلیکترۆنی ئەو حکومەتەیە کە تۆڕەکانی ئینتەرنێت و تۆڕی فراوانی زانیاریی لە خۆگرتووەو توانای ئەنجامدانی گۆڕانکارییەکانی لەنێوخۆیدا هەیە و بەشێوەیەکی بەتواناتر و باشتر دەتوانێت دامەزاروەکانی بەڕێوەبەرێت و زانیاری زیاتر بە هاووڵاتییانی دەدات ولەئەنجامدا دوو بابەتی گرنگ و ژیانی بەدەستدەهێنرێت، ئەوانیش سنووردارکردنی گەندەڵی وەک ئامادەکارییەکی بۆ نەهێشتنی، دووەم جێگیرکردنی شەففاییەت و پتەوکڕدنی متمانەی خەڵکی بەوەی کە هەر کاتێک ویستیان و لە هەر شویێنێكدا بن دەستیان بە زانیاری دەگات.

حکومەتی ئیلیکترۆنی تەنیا ئەرکی ئەو بەوە نەبەستراوەتەوە، خزمەتگوزاری ئینتەرنێت پێشکەش بە خەلک بکات، بەڵکو ئەو هزرێکی پێشکەوتووە کە دووبارە دامەزراوە حکومییەکان بە رەهەندی بەڕێوەبەردن ئیداری، کۆمەڵایەتی و سیاسی، هەروەها تاکە ئەرکی ئەو حکومەتە تەنیا پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری ئیلیکترۆنی بۆ خەڵک نییە، بەڵکو هەروەها جێبەجێکردنی کارەکان بەشێوازی ئیلیکترۆنی لە ناوەوە و دەرەوەی دامەزراوەکان.

ئەو شیوازە نوێیە بریتییە لە رێگە و دەرفەت دەداتە هاولاتییان تاوەکو لە کەسێک کە تەنیا خزتمەتگوزاری پێدەگات، بۆ کەسێكی دیکە کە بەشداری لە دەرکردنی بڕیارەکانی حکومەتی دەکات.

حکومەتی ئیلیکترۆنی چۆن دەستەبەردەکرێت ؟

حکومەتی ئیلیکترۆنی لەڕێگەی دەرکردن بەو راستییە دادەمەزرێت کە ئەویش بریتییە لەدەرک کردن بەوەی کە جیهانی ئەمڕۆ و گۆڕانکارییەکانی وای لێهاتووە کە کۆنترۆڵی کۆمەڵگە دەکات و 3 مەرجی سەرەکی و بنەڕەتیشی لەخۆگرتووە، لێپێچینەوە، شەففاییەت وحوکمی درووست و ساڵح.

لە راستیدا درووستبوونی حکومەتی ئیلیکترۆنی لە سۆنگەی پێویستی بە رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی سەریهـڵداوە ولەدوای ئەوەی شێوازی گەندەڵی لە دامەزراوەکان و کۆمەڵگە سەریهەڵدا و تەشەنەی کرد.

ئەنجامدانی چاکسازی پێویستی بە چالاککردنی سیستەمی شەففاییەتە تاوەکو لەرێگەی بلاوبوونەوە و بلاوکردنەوەی زانیارییەوە، بتوانرێت چوارچێوەیەک بۆ لانیکەمی گەندەڵی دابنرێت.

 PUKmedia  نوخشە ناسح

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket