سه‌ده‌یه‌ك به‌سه‌ر راگرتنی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م تێده‌په‌ڕێت

سه‌ده‌یه‌ك به‌سه‌ر راگرتنی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م تێده‌په‌ڕێت


11/11/2018 15:12:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

یه‌ك سه‌ده‌ به‌سه‌ر راگرتنی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م تێده‌په‌ڕێت و له‌و یاده‌شدا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 11-11-2018، چه‌ندین سه‌ركرده‌ و سه‌ركوه‌زیرانی وڵاتان له‌ كۆرِبه‌ندی پاریس بۆ ئاشتی به‌شدارده‌بن .

جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی، یه‌كه‌مین جه‌نگ بوو كه‌ بۆ یه‌كه‌مجار سوود له‌ فرۆكه‌ و تانك و تۆپ وه‌رگیرا، چه‌كی كیمیایی ده‌یان هه‌زار كه‌سی به‌ره‌و مه‌رگ راكێشا، پێشكه‌وتنی پیشه‌سازی شێوه‌ی جه‌نگی له‌بنه‌ڕه‌تدا گۆڕی، له‌هه‌ندێك رۆژدا تا 60 هه‌زار سه‌رباز له‌ به‌ره‌كانی رۆژئاوا و باشوور و رۆژهه‌ڵات ده‌كوژران.

011.jpg

شه‌ڕه‌كه‌ له‌ 11ی نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی 1918 به‌ ئاگربه‌ستی كه‌مپه‌ینی فه‌ره‌نسا كۆتایی هات، ئه‌لمانیا و  هاوپه‌یمانه‌كانی دوای 1015 ڕۆژ شه‌ڕكردن ته‌سلیم بوون و له‌و جه‌نگه‌دا به‌پێی ئاماره‌كان 17  ملیۆن كه‌س كوژران و 20 ملیۆنی دیكه‌ش بریندار و په‌ككه‌وته‌ بوون.

21.jpg


له‌جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مدا، هه‌موو جیهان گیرۆده‌ی ئه‌و جه‌نگه‌ بوو كه‌ 40 وڵات تێیدا به‌شدرابوون، چوار زلهێزی جیهان له‌ كۆتاییدا له‌ناو چوون، له‌ روسیا و ئه‌ڵمانیا شۆرشكراو ئیمپراتۆریه‌تیان كۆتایی هات و له‌ ئه‌ڵمانیا دیموكراسی هاته‌ كایه‌وه‌ و ئیمپراتۆریه‌تییه‌كانی نه‌مسا و مه‌جه‌ر و عوسمانی دابه‌شبوون، له‌ كۆتاییدا هه‌ندێك نه‌ته‌وه‌ مانه‌وه‌ كه‌ به‌رله‌وه‌ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌ك ئیمپراتۆریه‌تدا ده‌ژیان.

 

23.jpg



 له‌ به‌رامبه‌ریشدا لایه‌نه‌كانی سه‌ركه‌وتوو جه‌نگ، بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌ له‌ شاری ڤێرسای فه‌ره‌نسا كۆبوونه‌وه‌ و په‌یماننامه‌یه‌كیان ئیمزا كرد، فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا و ئه‌مریكا، ئه‌م سێ وڵاته‌ زۆرترین برِیاریان له‌ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی بچووكدا ده‌ریان كرد، سنوری نوێ دانران، بۆ ئه‌مریكا و ئه‌فریقا و رۆژهه‌ڵاتی ناوین، لایه‌نه‌ شكستخواردووه‌كان ناره‌ره‌زایه‌تییان نیشاندا و هه‌ستیان كرد كه‌ نادادپه‌روه‌ری به‌رامبه‌ریان كراوه‌، ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان له‌ ئه‌ڵمانیا فراوانتر بوون، له‌ كۆتاییدا به‌و هۆیه‌وه‌ 10% خاكی خۆی له‌ده‌ستدا.

24.jpg

ڤودرۆ ویلسۆن، سه‌رۆكی ئه‌وكاتی ئه‌مریكا بۆ پاراستنی ئاشتی پلانێكی خسته‌‌ڕوو، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌ڵه‌تیی دامه‌زراند كه‌ ئێستاش له‌ناو رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان هه‌یه‌، به‌ڵام ئێستاش ئه‌مریكا به‌شداریی له‌و رێكخراوه‌دا نه‌كرد، ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ ئه‌و رێكخراوه‌ ببێته‌ رێكخراوێكی لاواز.

لایه‌نه‌ براوه‌كانی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی نیازیان وابوو به‌ په‌یماننامه‌ی ڤێرسا ئاشتی به‌رقه‌رار بكه‌ن، به‌ڵام هه‌وڵی ئه‌وانیش سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو.

25.jpg



هه‌ژاری و نه‌داری و نادادپه‌روه‌ریی جیهانی خسته‌ نێو جه‌نگێكی دیكه‌وه‌، ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌ڵمانیا ده‌رفه‌تی بۆ ئه‌دۆلف هیتله‌ر ره‌خساند كه‌ بێته‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵات، ئه‌م دیكتاتۆره‌ ئامانجێكی سه‌ره‌كیی  هه‌بوو، ئه‌ویش نه‌هێشتنی په‌یامی ئاگربه‌ستی ساڵی 1918 بوو، به‌ڵام به‌ هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگێكی نوێ.

به‌م شێوه‌یه‌ جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی بووه‌ به‌ یه‌كه‌م سۆپرایزی سه‌ده‌ی بیسته‌م، جه‌نگێكی دیكه‌ی وێرانكه‌ری خسته‌وه‌ كه‌ سۆپرایزی زیاتری تێدا بوو.

27.jpg

ئه‌مڕۆش كه‌ سه‌ده‌یه‌ك به‌ سه‌ر كۆتاییهاتنی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی تێپه‌رِده‌بێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كۆرِبه‌ندی پاریس بۆ ئاشتی ده‌ستی به‌كاره‌كانی كردو بڕیاره‌ ماوه‌ی دوو رۆژ به‌رده‌وامبێت، كه‌ زیاتر له‌ 60 سه‌رۆك و سه‌رۆكوه‌زیرانی وڵاتان به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن.


PUKmedia ئاژانسه‌كان

چه‌ند زانیارییه‌ك له‌سه‌ر جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م...


 له‌ تیلیتێكستی خاك-ه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌

وێنە هەواڵ
  • image04
  • ئەمڕۆ یادی راپەڕین و بۆردومانی قه‌ڵادزێیە

  • image04
  • مام جەلال-ی سەرۆك و رۆژنامەنوس پشتیوان و قەڵای پاراستنی ئازادی رۆژنامەنوسی بوو

  • image04
  • ئەمرۆی زینی وەرتێ

  • image04
  • له‌ دیمه‌شق په‌رده‌ له‌سه‌ر په‌یكه‌ری سه‌رۆك مام جه‌لال لادرا

  • image04
  • میرانی بەدرخان بەمجۆرە مۆڵەتی رۆژنامەیان وەردەگرت

  • image04
  • سه‌رۆك مام جه‌لال له‌ فێستیڤاڵی گه‌لاوێژ ساڵی 2000

  • image04
  • سلێمانی..كارەكانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ دەستیپێكرد

  • image04
  • ئه‌نفال هه‌وڵی قڕكردنی میللـه‌تێك


                                           

هۆڵه‌ندا.. یادی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی به‌رز راگیرا


رۆژی یه‌كشه‌ممه‌، 21-4-2019، له‌ شاری ئاڕنهێم هۆڵی ( Ab eleneartrhof1326833LR, Arnhem)  له‌ نێو ئاپۆڕه‌ی رۆژنامه‌نووسا...


  كۆپنهاگن.. یادی شه‌هیدانی كوردی فه‌یلی به‌رز راده‌گیرێت
  فینلاند.. رێوڕەسمی یادكردنەوەی یەكێتی تاوتووێ دەكرێت
                                           

ته‌ها سلێمان: ئه‌نفال و هۆلۆكۆست دوو تاوانی له‌یه‌كچوون


له‌ چاوپێكه‌وتنێكی PUKmedia له‌گه‌ڵ نوسه‌رو توێژه‌ر "ته‌ها سلێمان" له...


  پرۆژه‌یه‌ك بۆ منداڵانی ئۆتیزم
  خاتوو شاناز: سەركەوتنی هەدەپە دەبێتە باشترین وەڵام بۆ شەڕخوازان
                                           

رۆژنامه‌گه‌ریی كوردی له‌یادی 121 ساڵه‌یدا

به‌درخان و میسر و كوردستان

رۆژنامه‌گه‌ریی كوردی رۆژی 22-4-2019 یادی 121ـه‌مین ساڵه‌ی ده‌كاته‌وه‌، به‌و بۆنه...


  قێزەونترین كردەوە نائاكارییەكانی ئەنفال
  ئه‌نفال.. گه‌وره‌ترین تاوانی مرۆڤایه‌تی سه‌ده‌ی بیسته‌م


کاریکاتێر