riklam

وه‌فدێكی یه‌كێتی سه‌ردانی پارتی ده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 01:28 PM - 2018-11-11
.

.

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 11-11-2018 وه‌فدێكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه‌ پێكهاتبوون له‌ سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و نه‌سروڵڵا سوورچی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی، سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستانیان كرد له‌ شاری سلێمانی.

دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌یان هه‌ریه‌ك له‌ سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و عارف ته‌یفور به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ له‌كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌یه‌كان خسته‌ڕوو.

سه‌عدی ئه‌حمه‌دی پیره‌ وتی: ئامانج له‌سه‌ردانه‌كه‌ به‌خێرهاتن كردنی عارف ته‌یفور وه‌ك به‌رپرسی نوێی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ بوو.

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ وتی: یه‌كێتی و پارتی دوو هێزی سه‌ره‌كی هه‌رێمی كوردستانن و پێكه‌وه‌ ده‌مێنین و هێڵی سوورمان بۆ هیچ حزب و لایه‌نێك نییه‌ بۆ به‌شداریكردنی له‌حكومه‌تی نوێی هه‌رێمدا و ده‌بێت هه‌مووان له‌ هه‌ڵه‌كانی ڕابردوو ئه‌زموون وه‌ربگرن و دووباره‌ی نه‌كه‌نه‌وه‌.

پیره‌ سه‌باره‌ت به‌ دۆخی ناوچه‌ دابڕینراوه‌كانیش وتی: به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ بۆ ئه‌و ناوچانه‌ و هه‌روه‌ها گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌غدا ده‌كرێت كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی سه‌باره‌ت به‌ پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتیشی: ئێمه‌ وه‌ك یه‌كێتی ئاماده‌ین و ده‌رگامان به‌ ڕووی هه‌موو لایه‌ك كراوه‌یه‌ و له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا وه‌فدێكی پارتی سه‌ردانی یه‌كێتی ده‌كه‌ن بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان.

له‌باره‌ی دۆخی كه‌ركوكیشه‌وه‌ سه‌عدی پیره‌ وتی: هه‌موومان سه‌رقاڵی چاره‌سه‌ركردنی دۆخی كه‌ركوكین و ده‌بێت هه‌وڵبده‌ین به‌ زووترین كات پارێزگارێكی كورد بۆ كه‌ركوك ده‌ستنیشان بكه‌ین.

له‌به‌رامبه‌ریشدا عارف ته‌یفور وتی: ئه‌م جۆره‌ له‌سه‌ردانانه‌ په‌یوه‌ندییه‌كان پته‌وتر ده‌كات و ئێمه‌ و یه‌كێتی هه‌وڵده‌ده‌ین كه‌ لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش له‌ حكومه‌تدا به‌شدار بن.

وتیشی: جگه‌ له‌ یه‌كێتی لایه‌نه‌كانی تر له‌كاتی شه‌ڕ و قه‌یرانه‌كان ئێمه‌یان به‌جێهێشت و ئه‌وه‌ ئێمه‌ و یه‌كێتی بووین كه‌ شه‌ڕمان كرد و قه‌یرانه‌كانمان كۆنترۆڵ كرد.

ڕه‌خنه‌ی له‌هه‌ندێك لایه‌نیش گرت كه‌ ناكرێت هه‌م له‌ حكومه‌تدا بن و هاوكاتیش ئۆپۆزسیۆن بن.


PUKmedia

544323.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket