riklam

یه‌كێتی و پارتی دیموكراتی هۆڵه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كانیان پته‌وتر ده‌كه‌ن

ی.ن.ک‌‌ 12:57 PM - 2018-11-11
.

.

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرِۆ یه‌كشه‌ممه‌ 11-11-2018 له‌باره‌گای مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌  ته‌حسین نامیق لێپرسراوی په‌ یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی  یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشوازی كرد له‌ وه‌فدێكی پارتی دیموكراتی (سۆشیال لیبراڵ)ی هۆڵه‌ندی به‌ سه‌رۆكایه‌تی (لیدوین ڤان لانگین).

دواتر له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شدا كه‌ چه‌ند ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ ئاماده‌بوون، ده‌ستپێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌چه‌ند خوله‌كێك وه‌ستان بوو بۆ گیانی پاكی سه‌رۆك مام جه‌لال و لێپرسراوی پێشووی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ خوالێخێشبوو عه‌بدولرِه‌زاق فه‌یلی و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی رێگای كوردستان.

له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ كرا ده‌رباره‌ی بارودۆخی هه‌رێم وناوچه‌كه‌ و مێژووی كوردستان و بارودۆخی پێشمه‌رگه‌ و حزبه‌كانی تری كوردستان له‌سه‌ر ئه‌وپێشهاتانه‌ی كه‌ له‌مدواییانه‌دا روویاندا.

له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختكرایه‌وه‌له‌سه‌ر به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا و به‌ دیموكراسی كردنی كۆمه‌ڵگای كوردی.


PUKmedia

12389.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket