riklam

ڕازی هۆرامی له‌ ساڵۆنی كوردستانی نوێ

کتێب 11:51 AM - 2018-11-11
.

.

 به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 11-11-2018 ساڵۆنی كوردستانی نوێ له‌ درێژه‌ی چالاكییه‌كانی كۆری ناساندن و دابه‌شكردنی كتێبی ڕازی هۆرامی له‌ نووسینی ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵا- ی ڕێكخست.

سه‌ره‌تا نووس له‌ وته‌یه‌كدا باسی له‌هۆكاری نووسین به‌ شێوه‌زاری هه‌ورامی خسته‌ڕوو و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ مێژووی نووسین به‌ شێوه‌زاری هه‌ورامی مێژووییه‌كی دێرینه‌، له‌ئێستاداش ئه‌مه‌ یه‌كه‌مین ئه‌زموونی ئه‌وه‌ به‌ نووسینی شێوه‌زاری هه‌ورامی.

نووسه‌ر باسی له‌وه‌شكرد كه‌ به‌داخه‌وه‌ له‌ سه‌د ساڵی ڕابردوودا زۆر به‌ كه‌می لا له‌ شێوه‌زاری هه‌ورامی دراوه‌.

وتیشی: كتێبه‌كه‌ له‌حه‌وت چیرۆك پێكهاتووه‌ و هه‌ركامیان باس له‌ شتێكی تایبه‌ت ده‌كه‌ن.

هه‌ر له‌ كۆڕه‌كه‌دا به‌شێك له‌ ئاماده‌بووان به‌تێبینی و سه‌رنجه‌كانیان به‌شدارییان كرد.

پاشان كتێبه‌كه‌ له‌ناو ئاماده‌بواندا دابه‌شكرا.

 
PUKmedia هه‌نگاو جه‌عفه‌ر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket