riklam

سكرتاریەتی كاروباری مەكتەبی سیاسی:یادگار سەمەد نمونەی كادری دڵسۆز بوو

پرسەنامە 09:31 PM - 2018-11-10
.

.

سكرتاریەتی كاروباری مەكتەبی سیاسی بۆ كۆچی دوایی یادگار سەمەد كادری راگەیاندنی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بروسكەیەكی ماتەمینی راگەیاندو دەڵێت: كاكە یادگار بەدرێژایی 26 ساڵی رابردوو، هەمیشە نمونەی كادری بەڕەوشت و بەهەڵوێست و دڵسۆز بووەو بە پەرۆشییەوە ئەركەكانی راپەڕاندوە.

بروسكەی ماتەمینی سكرتاریەتی كاروباری مەكتەبی سیاسی

كاكە یادگار، نمونەی كادری دڵسۆز و بەهەڵوێست بوو

بەڕێز خانەوادەو بنەماڵەی كاكە یادگار صەمەد

هەڤاڵان و هاوڕێیانی جوانەمەرگ 

بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە، لەكاتێكدا كۆستی لەدەستدانی كاكە (یادگار صەمەد)، كادری راگەیاندنی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و هاوكارو هەڤاڵمان رادەگەیەنین.. پرسەو سەرەخۆشی خۆشمان، ئاڕاستەی خانەوادەو هەڤاڵانمان دەكەین..  

كاكە یادگار، كە لەڕۆژی (15)ی (10/2018) بەهۆی تەقینی بوتڵی غازەوە بەشێكی زۆر لەجەستەی سوتاو پاش چەند رۆژێك مانەوەی لەنەخۆشخانەی ئێمرجنسی شاری سلێمانی، بەمەبەستی چارەسەر رەوانەی وڵاتی ئێران كرا، لە ساڵی (1992)ەوە، وەك كادرێكی دڵسۆز و چالاك، لەمەكتەبی سیاسی لەهەولێر، دەستی بەكاركردن كردو لەماوەی ئەركەكانیشدا، بەدرێژایی (26) ساڵی رابردوو، هەمیشە نمونەی كادری بەڕەوشت و بەهەڵوێست و دڵسۆز بووەو بە پەرۆشییەوە ئەركەكانی راپەڕاندووە..

ئێمە لەسكرتاریەتی كاروباری مەكتەبی سیاسی، بەناوی سەرجەم هەڤاڵانمان، بۆ كۆچی ناوادەی ئەم هەڤاڵە ئازیزەمان، تاسەبارین و تەمەننا دەكەین، ئەمە دوا ناخۆشی بنەماڵەكەیان‌و هەڤاڵانیشمان بێت..

 

سكرتاریەتی كاروباری مەكتەبی سیاسی

(10/11/2018)

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket