riklam

ژمارەیەك مامۆستا خەڵات دەكرێن

ئەدەب وهونەر 07:42 PM - 2018-11-10
.

.

لە رێوڕەسمێكی شایستەدا لەشاری هەولێر بە چاودێری وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەهۆڵی مۆزەخانەی پەروەردە خەڵات بەخشرا بەو مامۆستایانەی لە كۆنگرەی یەكەمی مامۆستایانی كورد لە شەقڵاوە ساڵی 1959 لە كۆنگرەی دووەمی مامۆستایانی كورد لە شەقڵاوە ساڵی 1960 بەشدار بوون.

ئەو مامۆستایانەشی لە سلێمانییەوە بانگهێشت كرابوون بۆ وەرگرتنی خەڵاتەكانیان بریتی بوون لەهەیەك لە: پرۆفیسۆر د.عزالدین مستەفا، مستەفا ساڵح كەریم، محمد صالح سعید، عبدالكریم شێخانی، حسێن عارف.

 بەڵام بەهۆی ناساغیەوە سیان لەو مامۆستایانە نەیانتوانی بەشدار بن لەبری ئەوانیش مامۆستا محمد صالح سعید و عبدالكریم شێخانی ئامادە بوون و خەڵاتەكانی هاوڕێكانیشیان گەیاندە خاوەنەكانیان.

ئاهەنگەكە بە پێشنیازو دەستپێشخەری مامۆستا سەرباز خۆشناو كرا كە كتێبێكیشی لەو بارەیەوە بەچاپ گەیاندووە.
 
PUKmedia  تایبەت

456436.png

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket