riklam

پرسه‌نامه‌ی سكرتاریه‌تی كاروباری مه‌كته‌بی سیاسی بۆ كۆچی دوایی یادگار سه‌مه‌د

پرسەنامە 07:31 PM - 2018-11-10
.

.

بۆ كۆچی دوایی یادگار سه‌مه‌د كادری راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، سكرتاریه‌تی كاروباری مه‌كته‌بی سیاسی بروسكه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌و هه‌ڤاڵانی كۆچكردو كردوه‌، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
بروسكه‌ی ماته‌مینی سكرتاریه‌تی كاروباری مه‌كته‌بی سیاسی
كاكه‌ یادگار، نمونه‌ی كادری دڵسۆز و به‌هه‌ڵوێست بوو
به‌ڕێز خانه‌واده‌و بنه‌ماڵه‌ی كاكه‌ یادگار سه‌مه‌د هه‌ڤاڵان و هاوڕێیانی جوانه‌مه‌رگ
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌، له‌كاتێكدا كۆستی له‌ده‌ستدانی كاكه‌ (یادگار سه‌مه‌د)، كادری راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و هاوكارو هه‌ڤاڵمان راده‌گه‌یه‌نین.. پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆشمان، ئاراسته‌ی خانه‌واده‌و هه‌ڤاڵانمان ده‌كه‌ین..
كاكه‌ یادگار، كه‌ له‌ڕۆژی (15)ی (10/2018) به‌هۆی ته‌قینی بوتڵی غازه‌وه‌ به‌شێكی زۆر له‌جه‌سته‌ی سوتاو پاش چه‌ند رۆژێك مانه‌وه‌ی له‌نه‌خۆشخانه‌ی ئێمرجنسی شاری سلێمانی، به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر ره‌وانه‌ی وڵاتی ئێران كرا، له‌ ساڵی (1992)ه‌وه‌، وه‌ك كادرێكی دڵسۆزو چالاك، له‌ مه‌كته‌بی سیاسی له‌ هه‌ولێر، ده‌ستی به‌كاركردن كردو له‌ماوه‌ی ئه‌ركه‌كانیشدا، به‌درێژایی (26) ساڵی رابردوو، هه‌میشه‌ نمونه‌ی كادری به‌ڕه‌وشت و به‌هه‌ڵوێست و دڵسۆز بووه‌و به‌ په‌رۆشییه‌وه‌ ئه‌ركه‌كانی راپه‌ڕاندووه‌..
ئێمه‌ له‌سكرتاریه‌تی كاروباری مه‌كته‌بی سیاسی، به‌ناوی سه‌رجه‌م هه‌ڤاڵانمان، بۆ كۆچی ناواده‌ی ئه‌م هه‌ڤاڵه‌ ئازیزه‌مان، تاسه‌بارین و ته‌مه‌ننا ده‌كه‌ین، ئه‌مه‌ دوا ناخۆشی بنه‌ماڵه‌كه‌یان‌و هه‌ڤاڵانیشمان بێت..

سكرتاریه‌تی كاروباری مه‌كته‌بی سیاسی
2018-11-10

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket