riklam

ئاریان كەریم من نامەوێت بڵاودەكاتەوە

ئەدەب وهونەر 05:04 PM - 2018-11-10
.

.

هونەرمەند ئاریان كەریم بەمزووانە نوێترین بەرهەمی خۆی بەناوی من نامەوێت بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاودەكاتەوە.

لەوبارەیەوە هونەرمەند ئاریان كەریم بە PUKmedia ی راگەیاند: بەرهەمێكی نوێم لەبەردەستە، كە یەك بەرهەمە و دەمەوێت بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاویبكەمەوە.

وتیشی:  ناوی بەرهەمەكە (من نامەوێت)ە، لە وڵاتی سوید لەلایەن شاد میر نامۆ وە كاری دەنگی بۆ كراوە، ئاواز و هۆنراوەی زانا ئەحمەد قادرە.

ئاریان كەریم ئاماژەی بەوەشكرد، بەرهەمەكە بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاودەبێتەوە و بڕیارە لەگەڵ ستافێكی بە توانا لەشاری سلێمانی و هەڵەبجە كاری وێنەگرتنی بۆ بكرێت.

هونەرمەند ئاریان كەریم لە ساڵی 1984 لە هەڵەبجە لە دایك بووە و لە ساڵانی رابردوودا لە بەرنامەی كوردستار كە بەرنامەیەكی هونەری و پێگەیاندنی هونەرمەندان بوو پلەی یەكەمی بەدەستهێنا، بەگۆرانی هەتا دەمرم زیاتر لەناو خەڵكیدا ناسرا.

PUKmedia   تاژاو محەمەد

لینكی یاریدەدەر بۆ بینینی بەرهەمێكی هونەرمەند...

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket