گه‌لاوێژ و فاعلیه الابداع الادبی
ئەدەب وهونەر 05:00 PM - 2018-11-10.
خاتوو گه‌لاوێژ، ناوێكی دیار‌و قه‌ڵه‌مێكی به‌بڕشته له بواری ئه‌ده‌بیاتی كوردی له بواره‌كانی بیره‌وه‌ری و ڕۆمان و نۆڤلێت و چیرۆك و ئه‌ده‌بی مناڵان و وه‌رگێڕان و خاوه‌نی زیاتر له 21 به‌رهه‌مه، و یه‌كه‌مین نووسه‌ری كورده كه خاوه‌نی وێبسایتی ئه‌لكترۆنی خۆیه‌تیGALAWEZH.COM و ته‌واووی به‌رهه‌مه‌كانی به‌شێوازی PDF بۆ خوێنه‌ران خراوه‌ته ڕوو.
هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵیادی وێبسایتیGALAWEZH.COM، كتێبێكی نۆی به‌زمانی عه‌ره‌بی به ناونیشانی" كلاویز وفاعلیه إلابداع الادبی" له نووسینی ڕۆژنامه‌نووس ژینۆ عه‌بدولڵا به‌رێوبه‌ری وێبسایتی GALAWEZH.COM یه به‌زمانی عه‌ره‌بی بڵاو كرایه‌وه.
له‌م به‌رهه‌مه‌دا بێجگه له‌وه‌ی بیۆگرافیایه‌كی ته‌واووی بواری ئه‌ده‌بی و سیاسی خاتوو گه‌لاوێژی تیایه، هاوزه‌مان چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كیش له‌خۆ ده‌گرێت ده‌رباره‌ی ئه‌ده‌بیاتی گه‌لاوێژ له دیدی ئه‌كادیمی و نووسه‌ران و ئه‌دیبانه‌وه.
له‌لێدوانێكدا ژینۆ عه‌بدولڵا نووسه‌ری كتێب و به‌ڕێوه‌به‌ری وێب سایتی GALAWEZH.COM ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، به‌رده‌وام نووسه‌ران و ئه‌دیبان و توێژه‌رانی عه‌ره‌ب به‌حوكمی ئه‌و په‌یوه‌ندیه ئه‌ده‌بیه‌ی له‌گه‌ڵ خاتوو گه‌لاوێژدا هه‌یانه ده‌یانوویست زانیاریان هه‌بێت به زمانی عه‌ره‌بی ده‌رباره‌ی بیۆگرافیاو شێواز‌و ته‌كنیكی نووسینی و ئه‌و به رهه‌مه ئه‌ده‌بیانه‌ی هه‌یه‌تی، هه‌ربۆیه ئه‌م به‌رهه‌مه بۆ خوێنه‌رانی عه‌ره‌ب نووسراوه.
ده‌رباره‌ی شێوازی ته‌كنیكی نووسینی به‌رهه‌مه‌كانی خاتوو گه‌لاوێژ، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا،نووسه‌ر گه‌لاوێژ ته‌واو ڕێبازه فه‌لسه‌فییه‌كه‌ی جۆن لۆك وده‌یڤد هیومی به‌نێو ئه‌زموونگه‌رایی جێبه‌جێكردووه كه‌ئه‌م ڕێبازه پشت به‌ڕه‌هه‌نده هه‌ستییه‌كان ده‌به‌ستێت و لێره‌شه‌وه گه‌لاوێژ خۆی ده‌بێته به‌شێك ئه‌زموونی ئه‌زموونگه‌رایی .ئامانجه‌كه‌شی بریتیه له‌وه‌ی كه‌چۆن ئه‌زموون له‌ئه‌زموونگه‌رایی جودا بكاته‌وه وله‌بری ئه‌وه‌ی پشت به‌ئه‌زموونه ده‌ره‌كییه پێشوه‌خته‌كان ببه‌ستێت ئه‌وا خۆی، له‌ڕێگه‌ی هه‌سته‌كانه‌وه، ده‌بێته ئه‌زموون بۆ ئه‌وانی تر.جگه له‌مه‌ش مه‌به‌ستێتی كه‌ئه‌زموونگه‌رایی ببه‌ستێته‌وه به‌ئینتۆڵۆژیای كورده‌وه ولێره‌شه‌وه گه‌لاوێژ، وه‌ك خودێكی بزێو وبه‌ئه‌زموون ده‌گه‌ڕێت به‌دوای مانا باڵاكاندا كه‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌مووانی پێوه به‌نده.ئه‌مه‌ش به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان ده‌چێته بواری پڕۆسه‌ی فه‌زای ده‌قه كراوه‌كان وبازنه ئارگیومێنته‌كانیش له‌به‌رده‌م خوێنه‌ر وخاوه‌ن ده‌قدا ده‌كرێنه‌وه.
هاوكات به‌ڕێوه‌به‌ری وێبێسایتی galawezh.comباسی له‌وه‌شكرد، بایه‌خدان به‌چه‌مكه گێڕانه‌وه‌گه‌رییه‌كانی گه‌لاوێژ ته‌واو نزیكمان ده‌خاته‌وه له‌ڕاستییه‌كانی كۆمه‌ڵگا به‌تایبه‌تی له‌ڕووی سیاسی وفیكری وسایكۆڵۆژی وسۆسیۆڵۆژیاوه .له‌هه‌مان كاتیش‌دا ده‌روازه‌یه‌كی وزه‌به‌خشیشه بۆ پێگه‌ی ئه‌ده‌بیاتی فێمینیزم له‌نێو ئه‌ده‌بیاتی كوردیدا. گومانیش له‌وه‌دا نیه كه‌ئه‌ده‌بیاتی هاوچه‌رخ به‌بێ ڕه‌هه‌نده گێڕانه‌وه‌گه‌رییه‌كان ته‌واو لاسه‌نگ ده‌بێت.ئه‌ده‌بیاتی گه‌لاوێژ تۆمارێكی ئۆنتۆڵۆژی زه‌مه‌نی ڕووداوه‌كانه له‌كۆمه‌ڵگای كوردیدا. گرنگیدان به‌و تۆماره گرنگیدانه به‌شوناسی مێژووی هاوچه‌خی كوردی له‌هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه.ئه‌مه‌ش ئه‌ركی هه‌مووانه به‌جیاوازی ئایدیا.
نووسه‌ری كتێبی" كلاویز وفاعلیه إلابداع الادبی" ڕوونیشیكردووه به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بیه‌كانیی خاتوو گه‌لاوێژیش بریتین له: -بیره‌وه‌رییه هه‌رگیز له‌بیر نه‌كراوه‌كانی من- به‌شی یه‌كه‌م-بیره‌وه‌رییه هه‌رگیز له‌بیر نه‌كراوه‌كانی من- به‌شی دووه‌م-به‌ره‌و ئه‌شكه‌وتی دلێران – به‌رگی یه‌كه‌م--به‌ره‌و ئه‌شكه‌وتی دلێران –به‌رگی دووه‌م-كاره‌كه‌ر-نۆڤلێت-دایك كوڕ-ڕۆمان-ڕێبوارێكی سه‌رگه‌ردان
-ئه‌فسانه‌ی گه‌لی ناو گردان، چیرۆكی فۆلكلۆری بۆ مێرمنداڵان-له‌سه‌ر باڵی سیمرخ-ڕۆمان-بووكی ئاته خان- چیرۆك-گه‌شتی كوردستان –چیرۆك-سێ كورتیله چیرۆك بۆ مێرمنداڵان-په‌روه‌ندی ئیداری-عه‌زیز نه‌سین-وه‌رگێڕان-پایزو به‌هاری خونچه-اوراق من سيرة ذاتية-العالم غابة-اسطورة كلي ناو كردان-قصص للاطفال-عابر سبيل هائمة- نحو كهف الشجعان-كتلة اتة خان.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18