riklam

راگه‌یاندنكارێكی مه‌كته‌بی سیاسی كۆچی دواییكرد

ی.ن.ک‌‌ 01:00 PM - 2018-11-10
.

.

یادگار سه‌مه‌د كادێری راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ تاران كۆچی دوایی كرد.

له‌وباره‌یه‌وه‌ ئازاد سه‌مه‌د برای كۆچكردوو به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ 15ی مانگی رابردووه‌وه‌ یادگار سه‌مه‌د به‌هۆی ته‌قینی بوتڵی غازه‌وه‌ به‌شێكی زۆر له‌ جه‌سته‌ی سوتاوه‌ و له‌ چه‌ند رۆژی رابردووشدا بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر ره‌وانه‌ی وڵاتی ئێران كراوه‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ به‌هۆی زۆری رێژه‌ی سوتاوییه‌كه‌یه‌وه‌، به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ تارانی پایته‌ختی ئێران كۆچی دوایی كرد.

وتیشی: له‌ڕێی برایه‌كمه‌وه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ ته‌رمه‌كه‌دایه‌ سه‌رقاڵی هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی خوالێخۆشبوو یادگار سه‌مه‌دین و له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا مه‌راسیمی به‌خاك سپاردن و دانانی پرسه‌ بۆی راده‌گه‌یه‌نین.

PUKmedia ژینه‌ر محه‌مه‌د

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket