riklam

ماسنجەر تایبەتمەندییەكی گرنگ زیاد دەكات

تەکنەلۆجیا 10:20 PM - 2018-11-09
.

.

ماسنجەر فەیسبووك دوای چاوەڕوانیەكی زۆر تایبەتمەندی سڕینەوەی نامەكانی پێشكەشی بەكاربەرانی دەكات، ئەمەش دوای ئەوە هات كە لە ئەپڵیكەیشنی واتساب سەركەوتنێكی گەورەی بەدەستهێنا.

بە پێی هەواڵێكی ماڵپەری ( زا سەنی)ی بەریتانی، ماسنجەر لە كۆتاییدا بریاری دا تایبەتمەندیەكی پەیوەست بە ( سڕینەوەی نامە) دەربكات،بەشێوەیەك دوای سڕینەوەی جارێكی تر نامەكە نەبیندرێتەوە، هۆكاری ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، كە لە واتساب پێشوازیەكی گەرمی لێكراوە، بۆیە پێویست بوو لە ماسنجەریشدا زیاد بكرێت.

بەكارهێنەران دەتوانن نامەكانیان لە ڕێگەی بژاردەی ( چاك كردن-  تعدیل- edit) دواتر ( پاشگەزبوونەوەی ناردن – الغا‌و الارسال – unsend) بە یەكجاری نامەكانیان بسڕنەوە.

سەرچاوەی ناوبراو ئاماژە بەوەش دەكات، كە ئەو تایبەتمەندییە بۆ ماوەی 10 خولەك، دوای ناردنی نامەكە بەردەست دەبێت، بە ئەپدەیت بوونەوەی ماسنجەر تایبەتمەندییەكە دەگاتە بە دەستی گشت بەركارهێنەران.


PUKmedia  و/گۆران قادر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket