riklam

ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید: به‌غدا له‌گۆتره‌ پشكی هه‌رێمی دیاریی كردوه‌

ئابوری 03:16 PM - 2018-11-09
.

.

ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید له‌باره‌ی پشكی كورد له‌ بودجه‌ی عیراق راپۆرتێكی به‌ناونیشانی (له‌ نێوان بێئینسافی حكومه‌تی ئیتیحادی و تیپه‌راندنی هه‌رێم) بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات، حكومه‌تی عیراق له‌گۆتره‌ پشكی هه‌رێمی له‌ بودجه‌ی عیراق دیاریی كردوه‌.

ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له‌خولی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ فه‌سیبوكی خۆی نوسیویه‌تی، یه‌كێك له‌و ده‌روازانه‌ی كه‌ ده‌مه‌وێت وه‌فدی كوردی دانوستانی تێدا بكات و سه‌ركه‌وتوو بێت تیدا و ته‌نها قسه‌كردن نه‌بێت ئه‌و ڕێژه‌یه‌ كه‌ هه‌میشه‌ باسی ده‌كرێت له‌ پرۆژه‌ یاسای بوجه‌ی عیراقدا بریتییه‌ له‌ ڕێژه‌ی كورد له‌ پێكهاته‌ی دانیشتوانی عیراقدا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ماوه‌یه‌كه‌ چه‌ند ده‌روازه‌یه‌كم ئاماده‌كردوه‌ كه‌ خۆیان له‌ شه‌ش ده‌روازه‌دا ده‌بیننه‌وه‌ كه‌ به‌بڕوای من ده‌بێت له‌وێوه‌ دانوستان ده‌ست پێبكه‌ین و به‌داتاو ئاماری ورد بچینه‌ ناو دانوستانه‌كه‌وه‌.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ كورده‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌وه‌شی خسته‌وه‌ته‌ڕوو، ئه‌گه‌ر خۆم به‌شداربم له‌ وه‌فدی دانوستانكاری هه‌رێم ئه‌وا بۆ خۆم ده‌روازه‌كان پێشكه‌ش ده‌كه‌م و ئه‌گه‌ر به‌شداریش نه‌بم له‌به‌ر خاتری هاووڵاتیانی كوردستان ته‌واوی به‌ڵگه‌و دیكۆمێنته‌كانم ده‌خه‌مه‌ خزمه‌تی وه‌فدی دانوستانكاری هه‌رێم، چونكه‌ من نوێنه‌ری خه‌ڵكی كوردستانم نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم نیم.

ئه‌حمه‌دی حادی ره‌شید ده‌روازه‌ی یه‌كه‌می پرۆژه‌كه‌ی خستووته‌ڕوو كه‌ برتییه‌ له‌...

ده‌روازه‌ی یه‌كه‌م...
28 ڕۆژ پێش ئێستا نامه‌یه‌كم ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عیراق كردوه‌ كه‌داوای ڕێژه‌ی دانیشتوانم كردوه‌و وه‌زاره‌تی ناوبراویش دوای 14 رۆژ وه‌ڵامه‌كه‌یان داومه‌ته‌وه‌ كه‌ دانیشتوانی عیراق (38124182) سی و هه‌شت ملیۆن و سه‌دو بیست وچوار هه‌زارو سه‌دو هه‌شتاو دوو كه‌سه‌ له‌و ژماره‌یه‌ (5309592) پێنج ملیۆن سێ سه‌دو نۆ هه‌زارو پێنج سه‌دو نه‌وه‌دو دوو هاووڵاتیان كوردن و نفوسیان له‌سێ پاریزگای هه‌رێمه‌،كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ دابه‌شبوون، سلێمانی (3162279) كه‌سه‌و هه‌ولێر (1854778) كه‌سه‌و دهۆكیش (1292535) كه‌سه‌، كه‌ ئه‌گه‌ر رێژه‌كه‌ی وه‌رگرین ده‌كاته‌ 13.927%كه‌واته‌ حكومه‌تی عیراق له‌ گۆتره‌ رێژه‌ی 12.67 %داناوه‌ كه‌ ده‌بێت ئه‌گه‌ر به‌پێی ڕێژه‌ بودجه‌ دابه‌شبكرێت ئه‌وا رێژه‌ی راسته‌قینه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان دابنرێت.


PUKmedia له‌ فه‌یسبوكی ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید- وه‌رگیراوه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket