تاران.. فێستیڤاڵی كورته فیلم به‌ڕێوه‌ده‌چێت
ریپۆرتاژ 02:18 PM - 2018-11-09.
سه‌یدسادق مووسه‌وی ده‌بیری، له باره‌ی سی و پێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته فیلمی تاران وتی: فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته فیلمی تاران، گرینگ‌ترین نوێترینی چالاكییه‌كانی كورته فیلمه له ئێران و گرینگ‌ترین فێستیڤاڵی كورته فیلمه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
به پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی راگه‌یاندنی سی و پێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی كورته فیلمی تاران، كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی سی و پێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته فیلمی تاران، به ئاماده‌بوونی "سه‌یدسادق مووسه‌وی" به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی ئێران و ده‌بیر و به‌رپرسی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته فیلمی تاران و "ئارش عه‌باسی" راوێژكاری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه به‌ڕێوه‌چوو.
هۆڵێكی تایبه‌ت بۆ په‌یامنێران و چالاكانی به‌شی راگه‌یاندن
"ئارش عه‌باسی" له سه‌ره‌تای ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا وێڕای به‌خێرهاتنی په‌یامنێران، وتی: ئه‌مساڵ بۆ یه‌كه‌مین جار هۆڵێكی تایبه‌ت بۆ په‌یامنێران و چالاكانی به‌شی راگه‌یاندن له‌به‌ر چاو گیراوه بۆ ئه‌وه‌ی كه بتوانن له بارودۆخێكی باشتردا فیلمه‌كان ببینن.
فێستیڤاڵی كورته فیلمی تاران گرینگ‌ترین فێستیڤاڵی كورته فیلمی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
پاشان "سه‌یدسادق مووسه‌وی" رایگه‌یاند: فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته فیلمی تاران، گرینگ‌ترین ویترینی چالاكییه‌كانی كورته فیلم له ئێران دایه و به‌بێ زێده‌رۆیی گرینگ‌ترین فێستیڤاڵی كورته فیلمه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا. ئه‌مه قسه‌ی هه‌موو كارناسانه و ته‌نیا بۆچوون و روانگه‌ی من نیه. ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی ئێران دامه‌زرێنه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته فیلمی تارانه.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتی: بیروڕا و لێكدانه‌وه‌ی ئێمه وا نیه كه ئه‌م فێستیڤاڵه، نوێترینێك بۆ چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی ئێرانه، به‌ڵكوو بۆچوونی ئێمه ئه‌وه‌یه كه فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته فیلمی تاران، باشترین روانگه له بارودۆخی كورته فیلمی ئێران به جیهان ئاراسته ده‌كات.
1819 ئاماده‌بوونی نێونه‌ته‌وه‌یی له ده‌رهێنه‌ره لاوه‌كانی ئێرانی له‌ئاستی جیهانیدا
به‌رپرسی سی و پێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته فیلمی تاران له درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتی: ئێمه له باشترین ساڵه‌كانی چالاكیی چێكردنی كورته فیلم له ئێران داین. من له‌م ماوه‌یه‌دا، زانیارییه‌كی زۆرم سه‌باره‌ت به سه‌ركه‌وتنه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورته فیلمی ئێران بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ناردووه. پێڕستی 1819 ئاماده‌بوونی نێونه‌ته‌وه‌یی له هونه‌رمه‌ندانی ئێرانی له كتێبێكدا به‌م ناوه به هه‌موو زانیارییه ورده‌كانه‌وه، ناوی فیلمه‌كان، ناوی ئه‌و شارانه‌ی كه ئه‌م فیلمانه له‌وێ نمایش كراوه و هه‌روه‌ها ئه‌و خه‌ڵاتانه‌ی كه به‌ده‌ستیان هێناوه، له‌و كتێبه‌دا چاپ و بڵاو كراوه‌ته‌وه.
كورته فیلم پشتیوانی سینه‌مای ئێرانه
مووسه‌وی وتی: كورته فیلم بێ گومان پشتیوانی سینه‌مای ئێرانه. ئه‌مڕۆ سینه‌مای فه‌رهه‌نگی و هونه‌ریی ئێران، كورته فیلم رێنوێنیی ده‌كات. ئێمه هونه‌رمه‌ندانی پێشڕه‌و، بیر و زه‌ینی گه‌نج و لاوان و خولقاندن و داهێنانێكی جیاوازمان له بواری كورته فیلم‌دا ده‌بینین. ئه‌مه باوه‌ڕی ئێمه‌یه و زێده‌رۆییه‌ك له‌وه‌دا ناكه‌ین. له حاڵێكدا كه كه‌مترین بوودجه و پاره‌ی ته‌ر‌خانكراو له‌م بواره‌دا ئێمه هه‌مانه.
به‌ده‌ستهێنانی 370 خه‌ڵاتی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ سینه‌مای ئێران
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: چۆن سه‌رمایه‌یه‌كی كه‌م له‌به‌ر ده‌ستی سینه‌ماكارانی كورته‌فیلمدایه، ئه‌وان هێز و وزه‌ی خۆیان له لایه‌نی داهێنانی به‌رهه‌مه‌كه ده‌خه‌نه كار و ئه‌مه سه‌رمایه‌یه‌كی گه‌وره‌یه. ئه‌مه به مانای بێ كه‌م و كورتیی به‌رهه‌مه‌كانی كورته فیلم نیه. ئێمه رێگایه‌كی باشترمان له‌به‌ر دمدایه، من ده‌مه‌وێت ئێوه له به‌شه‌كانی دیكه‌ی هونه‌ردا خوێندنه‌وه‌تان هه‌بێت و ببینن له كوێ ئێمه نزیكه‌ی 2000 ئاماده‌بوون له رووداوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا هه‌مانه و 370 خه‌ڵاتی نێونه‌ته‌وه‌ییمان به‌ده‌ستهێناوه.
ناردنی 5100 فیلم له 120 وڵاتی جیهان
به‌رپرسی سی و پێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته فیلمی تاران وتی: جیاوازیی ئه‌مساڵی ئێمه له فێستیڤاڵدا زۆرتر له بواری نێونه‌ته‌وه‌یی دایه. له بواری نێونه‌ته‌وه‌ییدا نزیك به 5100 فیلم بۆ نووسینگه‌ی ده‌بیرخانه‌ی فێستیڤاڵ هاتووه. زیاتر له هه‌شت مانگ له لایه‌ن ده‌سته‌یه‌كی شاره‌زا و لێزان ئه‌م فیلمانه بینراوه. پێداگری و وه‌سواسی ئێمه وا بوو كه فیلمی ئاسایی له بواری نێونه‌ته‌وه‌ییدا نه‌مانبێت، هه‌ر بۆیه له‌م رێژه فیلمه، 67 فیلم هه‌ڵبژێردرا.
مووسه‌وی وتیشی: به بڕوای من هه‌ندێك له‌م فیلمانه له شێوه‌ی وۆركشۆپێكی فێركارین. هه‌مووی ئه‌م فیلمانه به‌رهه‌مه‌كانی ساڵی 2017 و 2018ی زایینیه. 120 وڵاتی جیهان بۆ ئێمه فیلمیان ناردووه. له لایه‌كی دیكه‌وه ئاستی ئه‌و ناوبژیوانانه‌ی كه هه‌ڵبژێردراون، له‌گه‌ڵ ساڵه‌كانی رابردوو هه‌ڵناسه‌نگێندرێت كه ناوه‌كان و ئه‌زموون و پێشینه‌ی ئه‌م كه‌سانه چاپ و بڵاو كراوه‌ته‌وه.
بازاڕی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته فیلم
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: ئێمه بۆ یه‌كه‌مین جار بازاڕی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته فیلممان وه‌ڕێخست و رێژه‌یه‌كی زۆر كڕیارمان بانگهێشت كرد. ئه‌م كڕیارانه له كه‌ناڵه جۆراوجۆره‌كانی ته‌له‌ڤیزیۆنی و له رێكخراوه و دامه‌زراوه جۆراوجۆره‌كانه‌وه دێن بۆ ئێران. هیوا ده‌خوازین له‌م رێگایه‌وه، بتوانین كه‌شوهه‌وایه‌كی نوێی ئابووری و هه‌ڵبه‌ت فه‌رهه‌نگی بۆ كورته فیلمی ئێران پێكبهێنین.
به‌ڕێوه‌چوونی په‌یچینگی نێونه‌ته‌وه‌یی
مووسه‌وی له درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتی: ئێمه بۆ یه‌كه‌مین جار ئه‌مساڵ په‌یچینگی نێونه‌ته‌وه‌ییمان به‌ڕێوه‌برد. ئێمه چه‌ند مانگ به‌ر له ئێستا بانگه‌وازێكمان بڵاو كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌و هۆگرانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت له‌م رووداوه‌دا به‌شداریی بكه‌ن؛ پلانه‌كانی خۆیان به زمانی فارسی و ئینگلیزی ئاراسته بكه‌ن و چه‌ند مانگ له‌وه پێش ئه‌م پلانانه به ناوبژیوانه‌كان ئاراسته كرا بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌م كه‌سانه و پلانه‌كان به مه‌به‌ستی ئاماده‌بوون له‌م وۆركشۆپه‌دا هه‌ڵبژێردرێن.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو: ئه‌مساڵ خاتوونێك به ناوی "گابریلیه برۆنن مه‌ییر" به‌رپرسایه‌تی فێركاریی چۆنییه‌تی داكۆكی كردن له پڕۆژه‌كانی له ئه‌ستۆ دایه. به‌ر له به‌ڕێوه‌چوونی په‌یچینگ، ئه‌م وانه‌بێژه نێونه‌ته‌وه‌ییه كه ته‌نیا پسپۆڕی و شاره‌زاییه‌كه‌ی ئه‌م كاره‌یه و له هه‌موو فێستیڤاڵه‌كاندا سینه‌ماكاره‌كان فێری مێكانزیمی داكۆكی كردن له پڕۆژه‌كان له لایه‌نی ماڵی و فه‌رهه‌نگی له به‌رامبه‌ر سه‌رمایه‌گوزاران ده‌كات. له دوای ئه‌م فێركارییانه ئێمه رێوڕه‌سمی په‌یچینگ به‌ڕێوه‌ده‌به‌ین.
مووسه‌وی وتیشی: له‌م په‌یچینگانه‌دا ئێمه هه‌م سه‌رمایه‌گوزاری ناوخۆییمان بانگهێشت كردووه و هه‌م سه‌رمایه‌گوزارانی بیانی بانگهێشت كراوه. ئه‌م كه‌سانه بێجگه له وایره‌كان و ئه‌و كڕیارانه‌ی كورته فیلمه‌كانن كه ئه‌مساڵ بانگهێشت كراون. ئێمه هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ رێزدار به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ماڵی سینه‌ما قسه‌مان كرد و به‌ڕێزیان گوتی زۆربه‌ی سه‌رمایه‌گوزارانی فیلمی درێژیش ئه‌مساڵ پێیان خۆشه كه له فێستیڤاڵه‌كه‌ی ئێوه‌دا به‌شداری بكه‌ن.
بانگهێشتنی 110 میوانی بیانی
به‌رپرسی سی و پێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته فیلمی تاران ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: ئێمه ئه‌مساڵ 110 میوانی بیانیمان بانگهێشت كرد و له‌م كه‌سانه زیاتر له 40 كه‌س هاتوونه‌ته نێو ئێران. خاڵی سه‌رنجڕاكێش ئه‌وه‌یه كه له نێو ئه‌و فیلمانه‌ی كه بۆ نووسینگه‌ی فێستیڤاڵه‌كه ناردراوه، زۆرترین فیلمه‌كان له وڵاتی فه‌ڕه‌نسا و پاشان له وڵاتی ئه‌مریكایه؛ ئێمه له‌سه‌ر ئه‌وه پێداگری ده‌كه‌ین كه به ئاماده‌بوونی ئه‌م هونه‌رمه‌نده بیانیانه كه‌شوهه‌وای هاوكاریی كه نێوان هونه‌رمه‌ندانی ئێرانی و بیانی‌دا بێته ئاراوه.
به‌ڕێوه‌چوونی 20 كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌ی زانستی و پسپۆڕانه
راشیگه‌یاند: ئه‌مساڵ له به‌شی كۆڕ و كۆبوونه‌وه زانستی و پسپۆڕانه‌كانی فێستیڤاڵ، 20 كۆبوونه‌وه به ده‌بیریی دكتۆر ئه‌له‌ستی به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه به‌ڕێزیان به‌رپرسایه‌تی كارگه و وۆركشۆپه‌كانی ئێمه‌یان له ئه‌ستۆدایه. دوایین وۆركشۆپی ئێمه‌ش له به‌شی نێونه‌ته‌وه‌ییدا به ئاماده‌بوونی وانه‌بێژه‌كانی ئه‌م بواره به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه هه‌موو شه‌وێك 35 خوله‌ك په‌یوه‌ندی و هاوكارییان له رێگای سكایپ ده‌بێت. ئه‌م كۆڕ و كۆبوونه‌وانه له 4 بواری فۆرماڵیسم، رێئاڵیسم، مینی ماڵیسم و ئه‌زموونگه‌ریی به‌ڕێوه‌ده‌چن.
نمایشكردنی به‌رهه‌مه‌كانی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "تامپره" و "ئه‌ستۆنی"
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی ئێران هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی شیكردنه‌وه‌یدا و رایگه‌یاند: سێ فێستیڤاڵی پڕبایخی نێونه‌ته‌وه‌یی له جیهاندا بوونی هه‌یه كه "تامپره" له به‌رجه‌سته‌ترین فێستیڤاڵه‌كانی بواری نێونه‌ته‌وه‌ییه و یه‌كه‌م فێستیڤاڵێكه كه فیلمه هه‌ڵبژێردراوه‌كانی ئه‌و به شێوه‌ی راسته‌وخۆ به ئه‌كادیمیای ئۆسكار ده‌ناسێندرێن. به‌و په‌یوه‌ندی و هاوكارییانه‌ی كه له‌گه‌ڵ باڵیۆزی فینلاند بوومانه، توانیمان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "تامپره" پرس و راوێژ بكه‌ین و توانیمان "باكسێك" واته له فێستیڤاڵدا به‌شێكی تایبه‌ت بۆ ئه‌م بواره ته‌رخان بده‌ین و فیلمه باشه‌كانی ئه‌و فێستیڤاڵه خرایه به‌ر ده‌ستی ئێمه، بۆ ئه‌وه‌ی كه له رۆژانی به‌ڕێوه‌چوونی فێستیڤاڵدا نمایش بكرێن. به‌شی دوایی نمایش كردنی به‌رهه‌مه‌كانی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "ئه‌ستۆنی"یه كه له ئه‌نیمه‌یشێندا، له‌وپه‌ڕی پێشڕه‌وی دایه و ئه‌مساڵ له فێستیڤاڵدا یه‌ك باكس و به‌شێكی تایبه‌تیش به‌فیلمه‌كانی ئه‌ستۆنی ته‌رخانمان داوه.
ئێران ئارامترین وڵاتی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته
مووسه‌وی هه‌روه‌ها به ده‌ربڕینی ئه‌وه‌ی كه ئێران ئه‌منترین وڵاتی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته، جه‌ختی كرده‌وه: له درێژایی ئه‌م ساڵانه‌دا له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و هه‌وڵه‌ی كه هه‌ندێك له وڵاتان بۆ په‌ڕاوێزخستنی ئێران هه‌یانبوو، به‌ڵام ئێمه له سی و پێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته فیلمی تاران زیاتر له 40 میوانی بیانیمان ده‌بێت؛ كه ئه‌من بوون و هێمنایه‌تی سه‌قامگیری ئێران و به‌رهه‌مهێنانی هه‌رزان له‌م وڵاته‌دا، بۆته‌ی هۆی ئه‌وه‌ی كه كه‌سانێكی زۆر هۆگری ئه‌وه بن كه له فێستیڤاڵی ئه‌مساڵدا به‌شداری بكه‌ن و ته‌نانه‌ت بۆ سه‌رمایه‌گوزاری هاوبه‌ش له‌م بواره‌دا هه‌نگاو بنێن. له كورته فیلم‌دا، ئێلێمانه‌كانی بارزگانیی سینه‌مای فیلمی درێژ بوونی نیه و به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌ش بۆ كورته فیلم زۆر مسۆگرترو ته‌یارتره له سینه‌مای فیلمی درێژ.
نمایش كردنی 154 فیلم له ده‌رهێنه‌ره‌كانی 30 وڵاتی جیهان
سی و پێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته فیلمی تاران به مه‌به‌ستی ئاشنابوون و ناساندنی باشترین به‌رهه‌مه‌كانی كورته فیلم له ئاستی نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌ییدا و هه‌روه‌ها سازكردنی ركابه‌ریی كاریگه‌ر له نێوان سینه‌ماكاران و به نمایش كردنی 154 فیلم له ده‌رهێنه‌ره‌كانی 30 وڵاتی جیهان له‌وانه؛ فه‌ڕه‌نسا، ئه‌مریكا، میسر، هیندوستان، چین، هۆڵه‌ندا، كه‌نه‌دا، قیبرس، ئیرله‌ندا، كۆڵۆمبیا، ئوستڕاڵیا، ئیسپانیا، سویسڕا، رووسیا، ئه‌ستۆنی، ئه‌ڵمانیا، هۆنگ كۆنگ، فیلیپین، كۆریای باشوور، تونێس، ژاپۆن، فینلاند، مه‌كزیك، به‌لژیك، كۆماری چیك، پۆرتوگاڵ به‌ڕازیل، یوونان و ئێران و هه‌روه‌ها به ئاماده‌بوونی ناوبژیوانانی دیار و گرینگ له وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان، له‌وانه؛ پۆڵه‌ندا، نه‌مسا، لاتۆیا، نه‌رویژ، ئیرله‌ندا و ئێران له چه‌ندین به‌شی ركابه‌ریی نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌یی پێكهاتوو له كورته فیلمه‌كانی چیرۆكی، به‌ڵگه‌یی، ئه‌زموونی و ئه‌نیمه‌یشێن له رۆژانی 18 تا 22ی خه‌زه‌ڵوه‌ری 1397ی هه‌تاوی رێكه‌وتی 9 تا 13ی نۆڤێمبری 2018ی زایینی له په‌ردیسی سینه‌مایی میلله‌ت له‌شاری تارانی پایته‌ختی ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
PUKmedia / مه‌نووچێهر جیهانی
فۆتۆ: مه‌نسوور جیهانی
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27