riklam

به‌كارهێنانی ئامێری هه‌وای گه‌رم زیانی بۆ قژ هه‌یه‌؟

هەمەرەنگ 10:26 AM - 2018-11-09
.

.

ئامێری وشككه‌ره‌وه‌ی قژ یه‌كێكه‌ له‌و ئامێرانه‌ی به‌رده‌وام له‌لایه‌ن خانمان و پیاوانه‌وه‌ به‌كارده‌هێنرێت، هه‌ندێك جاریش دایكان بۆ وشككردنه‌وه‌ی قژی منداڵه‌كانیان به‌كاریده‌هێنن، ئه‌م ئامێره‌ له‌پاڵ سوده‌كانیدا بێزیانیش نییه‌.

به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی ماڵپه‌ڕی Buzzikito، ده‌ركه‌وتووه‌ به‌كارهێنان و به‌ركه‌وتنی راسته‌وخۆی هه‌وای گه‌رمی ئه‌و ئامێره‌ زیانی بۆ مێشك هه‌یه‌و ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ی مۆخ زیادده‌كات .

زیانه‌كانی زیاتر ده‌بێت ئه‌گه‌ر هاتو له‌پله‌یه‌كی گه‌رمی به‌رزدا به‌كارهات، چونكه‌ به‌هۆی نزیكی ده‌می ئامێره‌كه‌ له‌ سه‌ره‌وه‌، ئه‌گه‌ری سوتانی بێخی سه‌ری هه‌یه‌ و له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ زیانی بۆ تاڵه‌كانی قژو لاوازكردنی هه‌یه‌، به‌رده‌وامی به‌كارهێنانیشی واده‌كات قژه‌كه‌ وشك بێته‌وه‌ و شێداری و بریقه‌ی له‌ده‌ستبدات.

به‌پێی توێژینه‌وه‌كه‌ به‌كارهێنانی ئامێری وشككه‌ره‌وه‌ و شانه‌ی خڕ بۆ خاوكردنه‌وه‌ی قژ، واده‌كات تاڵه‌كانی قژ زیانی زیاتریان به‌ربكه‌وێت و روبه‌رووی هه‌ڵوه‌رین ببنه‌وه‌.

بۆیه‌ ئه‌گه‌ر نه‌تتوانی واز له‌به‌كارهێنانی ئه‌م ئامێره‌ بهێنیت، ئه‌وا له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی باشتر وایه‌ له‌ پله‌یه‌كی گه‌رمی كه‌مدا به‌كاری بهێنیت.

PUKmedia س/ Buzzikito

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket