riklam

قوباد تاڵەبانی: ئابووریی هەرێم بەرەو باشتر دەڕوات

کوردستان 09:32 PM - 2018-11-08
.

.

ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 8-11-2018 قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی لە دۆمنیك ماس کونسولی گشتیی فەرەنسا لە هەولێر و شاندێكی یاوەری کرد.

لەکۆبونەوەیه‌كدا باس لە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و فەرەنسا کرا و تیشک خرایە سەر ڕەوشی هەرێمی کوردستان و چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێم. تاوتوێكردنی چۆنیەتیی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق و کابینەی نوێی حكوومه‌ت لە هەرێمی کوردستان، تەوەرێکی دیكه‌ی کۆبونەوەکە بوو.

بەڕێز جێگری سەرۆک وەزیران ستایشی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌كانی حکوومەت و گەلی فەرەنسای له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان كرد و جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ گەلی کورد له‌مباره‌یه‌وه‌ هەڵوێستەکانی فەرنسا بەرز دەنرخێنێت، هه‌روه‌ها باسی لە چۆنیەتیی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق بە سەرۆکایەتیی بەڕێز د. عادل عبدالمهدی و بەشداریی لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتە جیاجیاکانی عێراق تیایدا و ئەگەرەکانی چۆنیەتیی پێکهێنانی کابینەی نوێی حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان، كرد.

به‌ڕێزیان هه‌ر له‌باره‌ی كابینه‌ی داهاتووی حكوومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌، گرنگیی خزمەتكردنی زیاتری هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانی دووپات كرده‌وه‌ بەتایبەتی کە ئێستا باری ئابووریی هه‌رێم بەرەو باشتر دەڕوات و حکوومەتیش وه‌ك هه‌میشه‌ پلانی باشترکردنی گوزەرانی هاووڵاتیانی هەیە و لەمبارەیەوە ئاماژەی بە چاکسازییەکانی حکوومەت كرد کە کاریگەرییان لەسەر گەشەکردنی زیاتری ئابووریی هەرێمی کوردستان هەبووە.

لای خۆیەوە به‌ڕێز کونسولی گشتیی فەرەنسا و شاندی یاوەری ستایشی چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد و هیوای بەرەوپێشچوونی باشتر و زیاتریان بۆ هه‌رێمی كوردستان خواست.

PUKmedia راگه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێم

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket