riklam

سەرۆک کۆمار بایەخی بوژانەوەی پێگەی ژنان دووپات دەکاتە

عیراق 09:05 PM - 2018-11-08
.

.

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠١٨/١١/٨ سەرۆک کۆمار دکتۆر بەرهەم ساڵح لە کۆشکی سەلام لە بەغداد پێشوازیکرد لە وەفدێکی تۆڕی ژنانی عيراق، سەرەتا ئەندامانی وەفدەکە بە بۆنەی وەرگرتنی پۆستەکەیەوە پیرۆزباییان پێشکەش بە سەرۆک کۆمار کرد و داوای سەرکەوتنیان بۆ کرد.

‏‎له‌ دیدارەکەدا ئەو ئاڵنگارییانە تاوتوێکرا کە روبەڕووی ژنان دەبنەوە بەهۆی بەرز بونەوەی ئاستی توندوتیژی، بۆ ئەو مه‌به‌سته‌ش باس له‌ پێویستی دانانی بەرنامە و پرۆژەی پاراستنی ژنان كرا كه‌ لە رێی دانانی یاسای گونجاو دێنەدی کە دژی توندوتیژیی خێزانین، هاوکات لە رێی هەموارکردنەوەی ئەو یاسایانه‌وه‌ دەستەبەر دەبن کە جیاوازییان بۆ پێگەی ژنان دروست کردووە.

‏‎لەو بارەیەوە سەرۆک کۆمار پشتیوانی خۆی دەربڕی بۆ هەر پرۆژە یاسایەک کە دەبێتە پاڵپشت بۆ پێگەی ژنان لە ناو کۆمەڵگەدا و بەگژداچونەوەی توندوتیژی خێزانی، هەروەها ئاماژەیکرد بۆ بایەخی هاوبەشیکردن لەگەڵ رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنیدا و خۆشکردنی زەمینەیەکی لە بار بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی تەندروست و پۆزەتیڤ.

سەرۆک بەرهەم جەختی لە کارکردن لە پێناوی جێبەجێکردنی ستراتیژی پلانە نیشتمانییەکان کردەوە کە پەیوەستە بە بوژاندنەوەی رۆڵ و پێگەی ژنانی عيراق و چالاککردنی میکانیزمی گونجاو بۆ جێبەجێکردن و بەدیهێنانی ئامانجەکان.

‏‎لای خۆیانەوە سەرۆک و ئەندامانی وەفدی تۆڕی ژنانی عيراق سوپاسی سەرۆک کۆماریان کرد بۆ رەخساندنی دیدارەکە، کە بە دیدارێکی گرنگ و ئیجابی هەڵیانسەنگاند، داوای سەرکەوتنیان بۆ سەرۆک بەرهەم ساڵح کرد لەو هەوڵانەی دەیگرێتەبەر بۆ پشتگیریکردنی ئازادییە مەدەنییەکان و بنیاتنانەوەی دامەزراوەکانی دەوڵەت و چەسپاندنی ئاڕاستە و روانینی دیموکراسیانەی سەربەست لە عيراقی نوێدا.

PUKmedia راگه‌یاندنی سه‌رۆك كۆماری عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket