riklam

كۆماری چین خوازیاری سه‌قامگیرییه‌ له‌ عیراق

ی.ن.ک‌‌ 08:26 PM - 2018-11-08
.

.

نیوەرۆی رۆژی چوارشەممە ٢٠١٨/١١/٧ سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەگشتیەکانی ی ن ک، لەشاری بەغدا بەیاوەری د.مۆفەق دەرگەڵەیی راوێژکاری پەیوەندیەکانی سەرۆک کۆماری عیراق سەردانی باڵیوزخانەی کۆماری چین - ی میللی کرد و لەلایەن بەرێز (چێن وێیچینگ) باڵیۆزی کۆماری چینی میللی لە عیراق و جێگرەکەی و بەرپرسی نووسینگەی کاروباری سیاسی پێشوازیکرا.

لەدیدارێکی نێوان ھەردوولادا، تیشک خرایە پەیوەندی لەمێژینەی نێوان عیراق و کۆماری چینی میللی و دوستایەتی دێرینی گەلی کورد و چینی بەتایبەتی رۆڵی سەرۆک مام جەلال گەشەپێدان و بەرەو پێشەوە بردنی ئەو پەیوەندیانە.

ھەر لەو دیدارەدا، بارودۆخی سیاسی جیھان و عیراق و ناوچەکە گفتووگۆی لەبارەوە کرا، ھەڵبژاردنەکانی عیراق و کوردستان و حکومەتی نوێى عیراق تەوەرێکی تری دیدارەکەبوو.

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئاماژەی بەرۆڵی گرنگی کۆماری چینی میللی کرد لە نێو ھاوکێشەی سیاسی و ئابووری و بازرگانی جیھاندا، کە خاوەن پێگەیەکی بەھێز و کاریگەرە و ئەمرۆ بۆتە پێشەنگی پێشکەوتن لەسەرجەم کایە جیاوازەکانی ژیان، ووتیشی؛ کۆماری میللی چین خاوەن مێژوو و ئەزموونێکی دەوڵەمەند و سەرکەوتووە، بۆیە خوازیارین سوود لە تواناکانی گەلی چین وەربگرین لە دووبارە بنیادنانەوەی ووڵات بەژێرخان و سەرخان و توانا مرۆییەکانەوە، ھیوادارین سەرباری تووند و تۆڵتر کردنی پەیوەندیە سیاسیەکانی نێوان ھەردوولا ، لە رووی ئاڵوگۆری کەلتووری و بازرگانی و پیشەسازیشەوە دەزگا و دامەزراوە و کۆمپانیا چیینەکان لە گۆرەپانەکەدا ئامادەیی زیاتریان ھەبێت، لە رێگەی بانکەکانیانەوە ھاوکا ر ھەماھەنگ بن بۆ دووبارە گەراندنەوەی عیراق و کوردستان و ناوچەکە بۆ بارودۆخی پێش شەڕ بەتایبەتیش لە ئاوەدانکردنەوەی ئەو شار و ناوچانەی کە بەھۆی شەڕی دژ بەتیرۆریستانەوە تووشی وێران بوون و کاولکاری بوونە.

چێن وێیچینگ باڵیۆزی کۆماری چینی میللی لە عیراق دوای بەرز نرخاندنی باری سەرنج و تێروانینەکانی سەعدی ئەحمەد پیرە سەبارەت بە دۆخی سیاسی گشتی عیراق ئاماژەی بەوەکرد کە کۆماری میللی چین بە گرنگی پێدانێکی زۆرەوە چاودێری بارودۆخی ناوچەکە دەکات، خوازیاری سەقامگیری سیاسی و کۆمەڵایەتیە لە عیراق و ناوچەکە، خۆشحال دەبێت کە ھەموو پێکھاتەکانی عیراق لەژێر سێبەری ماف و ئازادیەکانیان لە چوارچێوەی کارنامەی ساڵانەی سیاسەتی دەرەوەیاندا بەچڕی تەئکیدی لە ناوچەی رۆژھەڵاتی ناوەراست کردۆتەوە لە نێویشیاندا بەتایبەتی بارودۆخی عیراق لەسەرجەم بوارەکاندا پلان و بەرنامەی جیاواز جێبەجێدەکات، بۆ نموونە؛ حکومەتی پەکین ٢٠ بیست ملیار دۆلاری وەک بەخشین تەرخان کردووە بۆ بەشداریکردن لە پرۆسەی ھاوکاری مرۆیی بۆ وولاتانی عیراق و سوریا و لیبیا و تونس و میسر، عیراق پشکی شێری دەبێت لەو بەخشینە، ئەمە جگە لەپرۆمەکانی تری کەلتووری و ھەمەھانگی کەرتەجیاوازەکان لەپێناو بەرزکردنەوەی توانستی مرۆیی و ئابووری و پیشەسازی و بەرەوپێشەوە و بەردەوامیدان بە پەیوەندیەکانی پەککین لەگەڵ ئەوووڵاتانە.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket