riklam

كەشناسی: بارانەكەی سلێمانی چەند ناوچەیەكی دیكەش دەگرێتەوە

کوردستان 06:24 PM - 2018-11-08
.

.

كەشناسی هەرێم رایدەگەیەنێت ئەو شەپۆلی بارانبارینەی سلێمانی گرتۆتەوەو بەهۆیەوە بڕێكی زۆر بارانباریوە، چەند ناوچەیەكی دیكەش دەگرێتەوەو بەرەو كەركوك خانەقینیش دەڕوات.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: ئەو شەپۆلی باران بارینەی پارێزگای سلێمانی گرتۆتەوە درێژەی هەیەو تا ئێستا بێجگە لە سلێمانی چەند ناوچەیەكی دیكەشی گرتۆتەوە وەكو پێنجوێن و ماوەت و دوكان كە بڕێكی باشی بارانی لێ باریوە.

رونیشیكردۆتەوە: پێشبینی دەكرێ ئەو شەپۆلی بارانبارینە بەرەو كەركوك و خانەقین و خورماتوو و هەندێك لە ناوچانەی دەوروبەری بڕوات.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket