riklam

چاره‌نووسی رۆژهه‌ڵاتی فورات تاوتوێ ده‌كرێت

جیهان 05:59 PM - 2018-11-08
.

.

وه‌فدێكی باڵای ئه‌مریكاو فه‌ره‌نسا ده‌گه‌نه‌ خواروی كۆبانێ و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هێزه‌كانی سوپای سوریای دیموكرات بۆ  تاوتوێكردنی چاره‌نووسی رۆژهه‌ڵاتی فورات كۆده‌بنه‌وه‌.

 

شیمار حیمۆ چالاكوانی سیاسی له‌رۆژئاوای كوردستان بۆ PUKmedia ووتی: ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ وه‌فدێكی باڵای سه‌ربازی و سیاسی ئه‌مریكاو فه‌ره‌نسا گه‌یشتوونه‌ته‌ ناوچه‌ی عه‌ین عیساو له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی سوریای دیموكرات له‌خوارووی كۆبانێ كۆبونه‌ته‌وه‌.

 

وتیشی: ئامانج له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ بۆ قسه‌ركردن بووه‌ له‌سه‌ر چاره‌نووسی رۆژهه‌ڵاتی فورات و ئه‌و   هێزه‌ زۆره‌ی توركیا  هێناویته‌ ناوچه‌كه‌و ده‌یه‌وێت ئۆپراسیۆنی نێوان دوو رووبار ده‌ست پێ بكات.

 

رونیشكرده‌وه‌: له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا چه‌ندین باسی گرنگ تاوتوێكراون كه‌ دیارترینیان ئه‌وه‌یه‌ رێگه‌ نه‌درێت هیچ ئاڵۆزیه‌ك له‌و سنوره‌دا رووبدات و پێكدادانی سه‌ربازی روونه‌دات.

 

ئه‌و چالاكوانه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد: مه‌شق پێكردن و هه‌ماهه‌نگی زیاتری هێزه‌ سه‌ربازی و راوێژكاریه‌كانی ئه‌مریكاو فه‌ره‌نسا له‌سنوره‌كه‌ زیاتر جه‌ختی لێكراوه‌ته‌وه‌و بۆ رێگیریكردن له‌پێشڕه‌وی و هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا له‌ناوچه‌كه‌دا.

 

PUKmedia  سامان یاروه‌یس

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket