riklam

سلێمانی..پڕۆژەی گوڵیار چەندین كتێب بڵاودەكاتەوە

کتێب 05:44 PM - 2018-11-08
.

.

ئێوارەی ئەمڕۆ 8-11-2018 لە ناوەندی رۆشنبیری رەهەند لە شاری سلێمانی پرۆژەی گوڵیار چەندین كتێبی لە بوارە جیاوازەكاندا بڵاوكردەوەو سەرپەرشتیاری گشتی پرۆژەكەش دەڵێت: ئامانجمان ئاوڕدانەوە لە نوسەرە گەنج و ناوخۆییەكانە.

جەبار عوسمان سەرپەرشتیاری گشتی پڕۆژەی گوڵیار بۆ PUKmedia ئاماژەی بە پڕۆژەكە كردو وتی: ئەمڕۆ پڕۆژەی گوڵیار 10 كتێبی لە كۆی 27 كتێب بڵاودەكاتەوە، لەڕاستیدا 15 كتێب چاپ كراون و ئامادەن بۆ بڵاوكردنەوە، بەڵام ئێمە ئەمڕۆ ئەم كتێبانە بڵاودەكەینەوە، رۆژی پێنج شەممەی داهاتووش پێنج كتێبەكەی تریش بڵاودەكەینەوە.

وتیشی: ئەمە دووەمین كاری پرۆژەی گوڵیارە، پار بەهەمان شێوە پرۆژەیەكی 10 كتێبیمان هەبوو، داهاتەكەی بەخشرا بەنەخۆشخانەی  هیوا، بەڵام ئەم پرۆژەیەی ئێستا داهاتەكەی كە بەسپۆنسەری كۆمپانیای قەیوان و بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری و هونەر لە سلێمانیە، هەڵبەت ئەو داهاتەی كە دەست دەكەوێت،بیرمان لەوەكردۆتەوە بۆ پرۆژەیەكی تر بەكاری بهێنین و چاپی كۆمەڵێك كتێبی تری پێبكەین.

 سەبارەت بە ئامانجی پرۆژەكەشیان، سەرپەرشتیاری گشتی پڕۆژەی گوڵیار وتی: ئامانجی ئێمە ئەوەیە كە ئاوڕ لەو قەڵەمە ناوخۆیانە بدەینەوە، كە زۆر لە نوسەران و گەنجان بەتایبەتی بەرهەمیان هەیەو تاكو ئێستا بەرهەمەكەیان ماوەتەوەو ئاوڕیان لێنادرێتەوە، بۆیە ئامانجی گوڵیار ئەوەیە كە لە هەموو بوارەكانی ئەدەبیدا گرنگی بە قەڵەمە ناوخۆییەكان بدات، لەگەڵ ئەوەشدا گرنگی بە هەندێك بابەتی وەرگێڕان دەدەین،كە پێویست بێت بۆ خوێنەرانی كورد.

سەرپەرشتیاری گشتی پڕۆژەی گوڵیار ئاماژەی بەناوەڕۆكی كتیبَبەكان كردو وتی: كتێبەكان چەند بابەتێك لە خۆ دەگرێت وەك رۆمان، ئەفسانە، هۆنراوە وچیرۆك لە خۆ دەگرێت.

PUKmedia  گۆران قادر – سلێمانی 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket