riklam

ناوی ئه‌و خوێندكارانه‌ی ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان كه‌ له‌زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رگیراون

کوردستان 05:40 PM - 2018-11-08
.

.

له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و، ناوه‌ندی وه‌رگرتن له‌ دیوانی وه‌زاره‌ت ڕه‌زامه‌ندی نیشاندا له‌سه‌ر وه‌رگرتنی (441) خوێندكاری كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كان له‌ زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان.

عه‌باس ئه‌كره‌م وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕونكردنه‌وه‌ی زیاتری له‌وباره‌یه‌وه‌ داو ڕایگه‌یاند: ماوه‌ی چوار ساڵه‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌مان له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی كارئاسانی ته‌واوی كردوه‌ بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌ت ئه‌و خوێندكارانه‌ی له‌ قوتابخانه‌ كوردییه‌كان ده‌خوێنن.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی وتیشی: دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌مان ده‌رگای پێشكه‌شكردنی بۆ ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ له‌ به‌شی خوێندنی كوردی له‌ ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه‌، له‌ رێگه‌ی نوسینگه‌ی كه‌ركوكه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ ده‌رچوان داواكارییان پێشكه‌شكرد، به‌گه‌یشتنی لیستی پێشكه‌شكاران، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوه‌ندی وه‌رگرتن وردبینی ته‌واو له‌سه‌ر داخوازیه‌كانیان كرا، له‌ ئه‌نجامدا " بۆ ئه‌مساڵیش وه‌زاره‌ته‌كه‌مان ڕه‌زامه‌ندی نیشاندا له‌سه‌ر وه‌رگرتنی (441) خوێندكاری شاری كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كان" له‌زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌هه‌مان پێوه‌ر و كۆنمره‌ی وه‌رگیراوی خوێندكارانی هه‌رێم بۆ ساڵی خوێدنی (2018-2019) .

له‌ كۆتایشدا، عه‌باس ئه‌كره‌م داوای له‌ خوێندكاران كرد له‌ زوترین كاتدا سه‌ردانی نوسینگه‌ی كه‌ركوك-ی وه‌زاره‌ته‌كه‌مان بكه‌ن بۆ ده‌ستكردن بۆ ڕایكردنی مامه‌ڵه‌ی وه‌رگرتن له‌ زانكۆكانیان.

بۆ بینینی لیستی ناوی وه‌رگیراوان كلیك (لێـــــره‌) بكه‌. 

PUKmedia ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket