riklam

مه‌نده‌لی.. زیاتر له‌ 100 خێزان له‌ناو لافاودا ماونه‌ته‌وه‌

عیراق 05:37 PM - 2018-11-08
.

.

دوای ئه‌و بارانبارینه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ ناوچه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه‌، له‌سنوری گوندی نه‌داو ده‌وروبه‌ری له‌سنوری مه‌نده‌لی زیاتر له‌ 100 خێزان له‌ناو ماڵه‌كانیاندا ماونه‌ته‌وه‌و مه‌ترسیان له‌سه‌ره‌.

 

محه‌مه‌د عه‌باس یه‌كێك له‌دانیشتوانی ئه‌و سنوره‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند:به‌هۆی ئه‌و لافاوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ له‌ئه‌نجامی بارانی به‌خوڕو هاتنی ئاوێكی زۆر له‌ سنوری ئێرانه‌وه‌ هاته‌وه‌ زیاتر له‌ 100 خێزان له‌ناو ماڵه‌كانی خۆیانداماونه‌ته‌وه‌و لافاوی مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان دروست كردوه‌.

 

وتیشی: به‌ده‌یان خانوو بوونه‌ته‌ ژێر ئاوه‌وه‌و زیانێكی زۆر به‌مه‌ڕوماڵات و شوێنی ژیانیان گه‌یشتووه‌و ژماره‌یه‌كی زۆر خێزان بێ ماڵ و حاڵبوون.

 

ئه‌و هاووڵاتیه‌ رونیشكرده‌وه‌: حكومه‌ت به‌پێی پێویست به‌هانایانه‌وه‌ نه‌چووه‌و مه‌ترسیه‌كان چه‌ند ئه‌وه‌نده‌ زیاتر ده‌بن و خه‌ڵكی بێده‌سه‌ڵاتیش نازانن چی بكه‌ن.

 

PUKmedia سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket