riklam

كالیفۆڕنیا.. لەڕوداوێكی تەقەكردندا 13 كەس كوژران

جیهان 05:23 PM - 2018-11-08
.

.

كەسێك لەیانەیەكی شەوانەی كالیفۆڕنیا دەستگڕێژی گوللەی لەبەشداربووانی ئاهەنگێكی میوزیك كرد، پۆلیسیش دەڵێت لە رووداوەكەدا 12 كەس كوژراون و دواتریش هێرشبەرەكە كوژراوە.

هێزەكانی پۆلیس رایانگەیاند: روداوی تەقەكردنەوە لەیانەی شەوانەی بۆردرلاینی شاری ساوسەند ئۆكسی كلیۆفۆڕنیا رویداوەو هێرشبەرەكە زیاتر لە 30 گوللەی تەقاندووەو بەهۆیەوە 13 كەس كوژراون كە لەنێویاندا جێگری لێپرسراوی پۆلیسی شارەكەی تێدایە، هەروەها  هێرشبەرەكەش كوژراوە.

شاهیدحاڵەكان لەشوێنی روداوەكە، باسیان لەوەكردوە كە ئەوانەی لەناو یانەكە بوون، خوێندكار بوون و هێرشبەرەكەش پێش دەستپێكردنی تەقەكردن لەبەشداربوونی یانە شەوانەكە، بۆمبی دوكەڵی تەقاندوەو دواتر دەستیكردوە بەتەقەكردن و بەوهۆیەوە 12 كەس كوژراون و 10ی دیكەش بریندار بوون. 

بەپێی راپۆرتی پۆلیس، رووداوەكە، سەعات 11:20 دەقیقەی شەو بەكاتی كالیفۆڕنیا رویداوەو یانە شەوانەكەش نزیكەی 65 كیلۆمەتر لەرۆژئاوای لۆس ئەنجلوسەوە دوورە.

PUKmedia ئاژانسەكان 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket