riklam

تره‌مپ: رێگربووم له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت

ئابوری 04:24 PM - 2018-11-08
.

.

سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌باره‌ی به‌خشینی هه‌شت وڵات له‌ سزاكانی سه‌ر ئێران و رێگه‌دان به‌ بازرگانیكردنی نه‌وتی ئه‌و وڵاته‌وه‌ رایگه‌یاند: ئامانج له‌و هه‌نگاوه‌ دابه‌زاندنی نرخی نه‌وته‌.

دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له‌ كۆنفڕانسێكی رۆژنامه‌نووسیدا دوای ئه‌نجامی هه‌ڵژاردنی نیوه‌ی وه‌رزی ئه‌مریكا، روونكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر بڕیاری به‌خشینی هه‌شت وڵات له‌ گه‌مارۆكانی سه‌ر ئێرانداو رایگه‌یاند: ئه‌و وڵاتانه‌ داوایان لێكردم واده‌یه‌كیان بده‌مێ هه‌تا له‌ بازرگانیكردن له‌گه‌ڵ ئێران به‌رده‌وامبن، منیش ره‌زامه‌ندیم ده‌ربڕی، چونكه‌ ویستم رێگه‌ له‌وه‌ بگرم نرخی به‌رمیلێك نه‌وت بۆ سه‌رو 100 دۆلار به‌رزببێته‌وه‌.

له‌ درێژه‌ی وته‌كانیشیدا، تره‌مپ دووپاتیكرده‌وه‌، پێده‌چێت به‌ تێپه‌ڕینی كات گورزی كوشنده‌تر له‌ ئێران بدرێت.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket