riklam

بەڤیدیۆ.. دانپێدانانی ئەو تۆمەتبارەی 20 دەفتەر دۆلاری دزیوە

کوردستان 03:24 PM - 2018-11-08
.

.

پۆلیسی سلێمانی دانپێدانانی تۆمەتبارێكی بڵاوكردەوە كە لەكارگەیەكی بڕی 20 دەفتەر دۆلاری دزیوە .

لەچالاكییەكی هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی/ بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، توانرا تۆمەتبارێك دەستگیربكرێت كە بڕی 200 هەزار دۆلاری لەكارگەیەك دزیوە.

بەپێی راگەیەنراوێكی پۆلیسی سلێمانی كە وێنەیەكی گەیشتۆتە PUKmedia، پاش تۆماركردنی سكاڵای یاسایی لەلایەن كارگەیەكی دروستكردنی بۆری پلاستیك بەهۆی دزینی پارەی كارگەكەوە، هێزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان دەستیان بەلێكۆڵینەوەی ورد كردو لەكاتی لێدانەوەی كامێرای چاودێری كارگەكەدا دەركەوت كە كارمەندێكی كارگەكە بەو تاوانە هەستاوە.

رونیشیكردۆتەوە: لەدانپێدانانەكانیدا تۆمەتبارەكە ئاماژە بۆ ئەوەدەكات كە لەساڵی 2014ەوە بە بەردەوامی پارەی لەكارگەكە بردووە كە بەكۆی گشتی دەكاتە 200 هەزار دۆلار (20 دەفتەر دۆلار)

پۆلیس دەشڵێت: لەئێستادا تۆمەتبار بەپێی مادەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی بەندەو لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن.

PUKmedia 

لینكی یارمەتیدەر بۆ بینینی ڤیدیۆیەكە

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket