riklam

پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك له‌سه‌ر دۆسییه‌ی پارێزگاری بابل شكستی هێنا

عیراق 03:14 PM - 2018-11-08
.

.

پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك بۆ به‌دواداچوونی دۆسییه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاری بابل له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌نگی نه‌هێنا.

مه‌ریوان نه‌سره‌دین ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌مڕۆ 8-11-2018، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقدا ده‌نگدان بۆ پێكهێنانی لیژنه‌ی به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی پارێزگاری بابل ده‌نگی پێویستی به‌ده‌ست نه‌هێنا.

راشیگه‌یاند: له‌ دانیشتنه‌كه‌دا 191 نوێنه‌ر ئاماده‌بوون، به‌ڵام 59 نوێنه‌ر ده‌نگی به‌ پڕۆژه‌كه‌دا به‌هۆیه‌شه‌وه‌ پێكهێنانی لیژنه‌كه‌ ده‌نگی پێویستی نه‌هێناو لیژنه‌كه‌ پێكنه‌هێنرا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كۆبوونه‌وه‌ی نوێنه‌ران بۆ گفتوگۆو ده‌نگدان له‌سه‌ر پێكهێنانی لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانی نوێنه‌ران به‌رده‌وامه‌.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket