riklam

روسیا داوای لێكۆڵینه‌وه‌ له‌تاوانه‌كانی داعش ده‌كات

عیراق 02:39 PM - 2018-11-08
.

.

روسیا داوای لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و تاوانانه‌ ده‌كات كه‌ داعش له‌چه‌ند ساڵی رابردودا به‌رامبه‌ر دانیشتوانی عیراق ئه‌نجامیداون.

ماریا زاخارۆفا، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا رایگه‌یاند، ئه‌و راپۆرته‌ ھاوبه‌شه‌ی له‌لایه‌ن نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ عیراق و كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤه‌وه‌ بڵاوكرایه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌و گۆڕه‌ به‌ كۆمه‌ڵانه‌ی داعش له‌عیراقدا دروستیكردون جێی نیگه‌رانییه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی گشتگیرو بێلایه‌نانه‌ له‌و تاوانانه‌ بكرێت كه‌ تیرۆرستانی داعش له‌ماوه‌ی رابردودا  به‌رامبه‌ر عیراقییه‌كان ئه‌نجامیانداوه‌و سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ش كه‌ تێوه‌گلاون له‌و تاوانانه‌وه‌ لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت و بدرێنه‌ دادگا.

PUKmedia ئاژانسه‌كان



ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket