riklam

ئه‌ڵمانیا.. ده‌یان مزگه‌وت ده‌خرێنه‌ ژێر چاودێرییه‌وه‌

جیهان 02:04 PM - 2018-11-08
.

.

هه‌واڵگری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا ده‌یان مزگه‌وتی توندڕه‌وه‌كانی خستۆته‌ ژێر چاودێرییه‌وه‌
وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی نۆردڕاین فێستڤاڵنی ئه‌ڵمانیا ئاشكرایكرد ده‌سته‌ی پاراستنی ده‌ستور كه‌ به‌هه‌واڵگری ناوخۆ ناسراوه‌ به‌هۆكاری چالاكی توندره‌وی له‌كۆی 850 مزگه‌وت چاودێری 109 مزگه‌وتی ئه‌و هه‌رێمه‌ ده‌كات وئێستا 10له‌و مزگه‌وتانه‌ له‌ژێر چاودێری وردی پۆلیسدان،به‌پێی ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمه‌كه‌ 71مزگه‌وت له‌وانه‌ له‌لایه‌ن ئاراسته‌یه‌كی سه‌له‌فی توندڕه‌وه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت و 38 مزگه‌وتی تریش له‌ژێر هه‌ژمونی گروپه‌ توندڕه‌وه‌كانی سه‌ر به‌ ئیخوان موسلیمه‌كاندان.

ده‌سه‌لاتدارێتی ئه‌ڵمانی پێیوایه‌ زۆربه‌ی ئه‌و چالاكییه‌ توندره‌وانه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و مزگه‌وتانه‌ ئه‌نجام ئه‌درێت كه‌له‌ژێر چاودێریدان ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ رۆڵی ئه‌و ئیمام و خه‌تیبانه‌ی كه‌خه‌ڵكی بۆ ڕق و توندوتیژی هان ئه‌ده‌ن.

به‌پێی بۆچونی هه‌واڵگری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا مه‌ترسی ئیسلامییه‌ توندڕه‌وه‌كان له‌و هه‌رێمه‌دا جێی هه‌ڵوه‌سته‌له‌سه‌ركردنه‌و له‌ساڵی رابردودا ژماره‌ی ئه‌و سه‌له‌فیانه‌ له‌ 100 كه‌سه‌وه‌ بۆ 3 هه‌زارو سه‌د كه‌س زیادیكردوه‌ به‌تایبه‌تی له‌ڕووی چۆنایه‌تیه‌وه‌ ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ی ئه‌و توندڕه‌وانه‌ توانیویانه‌ ژنانی زیاتر بۆ ناو ریزه‌كانیان ڕاكێشن.

PUKmedia شیهاب عوسمان- ئه‌ڵمانیا

س: سایته‌ی NRW

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket