riklam

نوێنه‌ران چه‌ند پرسێكی گرنگ تاوتوێده‌كات

عیراق 01:45 PM - 2018-11-08
.

.

كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌سه‌رۆكایه‌تی حه‌سه‌ن كعێبی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ستپێكرد، ئه‌ندامێكی كوردی نوێنه‌راندیش ئه‌وه‌ ئاشكراده‌كات كه‌پێناچێت له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆداپێشكه‌شكردنی كاندید بۆ ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هه‌دی كه‌ تائێستا ماون پێشكه‌شبكرێت.

شیروان میرزا قادر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌مڕۆ 8-11-2018، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ سه‌رۆكایه‌تی حه‌سه‌ن كعێبی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ستیپێكردوه‌، وتیشی: به‌پێی كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ یه‌كێك له‌ ته‌وه‌ره‌كان ده‌نگدان ده‌بێت له‌سه‌ر پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی نوێنه‌ران له‌سه‌ر دۆسێی بابل، هه‌روه‌ها پێكهێنانی لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.

راشیگه‌یاند: هه‌رله‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ساته‌ ژینگه‌ییه‌ی ناوه‌ڕاست و باشوری عیراق ده‌كرێت كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ له‌ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتێكدا به‌ هه‌زاران تۆن ماسی له‌ناوچوون، هه‌روه‌ها وتی: هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی 2019 ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ش نوێنه‌ران ده‌نگ له‌سه‌ر پێكهێنانی لیژنه‌ی دارایی نوێنه‌ران ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی تاوتوێی پڕۆژه‌ یاساكه‌ بكات.   

 شیروان قادر به‌دووری زانی له‌ دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی نوێنه‌راندا كاندیدان بۆ ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی كه‌ تائێستا ماون ئه‌نجامبدرێت، وتیشی: پێده‌چێت له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی ئاینده‌دا ئه‌و پرسه‌ گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ بكرێت و یه‌كلایی بكرێته‌وه‌.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket