ئاینده هی هه‌مووانه
بیروڕا 01:03 PM - 2018-11-08.
به مێژوودا رۆ ده‌چین و هه‌روه‌ك ئێسته‌ی بۆچوونه‌كان و ئۆباڵی كه‌تنه‌كان به باڵای یه‌كتر ده‌بڕین، ویسته‌كانی سه‌ركه‌وتن و رزگاریمان مه‌جلیس خۆشكه‌ره و هه‌م شه‌راب و هه‌م مه‌زه‌ی سه‌رگه‌رمكردنی نا‌خه هه‌ژاوه‌كانمانه، ئه‌و ناخه‌ی پڕ په‌رۆش و بێ په‌روا ته‌واوی لاپه‌ڕه‌كانی دیرۆك و مێژوویان به خوێنی ئاڵی شه‌هیدانی پاكژی سه‌رمه‌ست به دۆزی میلله‌تێكی داگیركراوی بێ ده‌وڵه‌ت نه‌خشاندوه .. وا ئێسته‌یش به‌ركوڵی بیست و حه‌وت ساڵ زۆرتری خه‌باتی دامه‌زراوه‌یی و ناسینی دیموكراسییه‌ت و یه‌كتر قبووڵكردنی پاش كاولكاری و خوێنی به‌ناهه‌ق رژاوی كوردكوژی رۆڵه‌كانی ئه‌م میلله‌ته كڵۆڵه، سێبه‌ره بێ هه‌نگاوه‌كان به‌ره‌و تاكڕه‌وی، ملی بێ ئاگا بنێن و هێنده‌ی تر كاروانی خه‌باتی رزگاری هه‌میشه‌یی بدرێته ده‌ست ئاره‌زووه سه‌ره‌ڕۆكان .. هه‌مووان ده‌زانن دواخولی په‌رله‌مان چی به‌سه‌رهات و حكومه‌ت كاره‌كانی چۆن به‌ڕێ ده‌كرد و په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا خرایه ته‌نگژه‌یه‌كی بێ بنه‌ما و بێ مووچه‌یی و باری ئابووری له كۆمه‌ڵی كورده‌واریدا گه‌یشته چ ئاستێكی دڵته‌زێن؟.
بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان، جۆرێك له تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه و ناكرێت له هه‌ل و مه‌رجی وه‌ك ئه‌مڕۆدا هه‌موو جه‌مسه‌ره‌كان به وردییه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ نه‌كرێت، بڕواشم وایه له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو شه‌ڕه سارده‌ی میدیایی و هه‌ڕه‌شه بێ بنه‌ما و بێ ئاگایی له دۆگمایی هزرێكی خۆپه‌سه‌ندی ( هه‌رده‌بێت خۆم یه‌كه‌م بم ) ده‌به‌خشرێته‌وه و دوودڵی و دڵه‌راوكه له‌ناو جه‌ماوه‌ردا ده‌سازاندرێت به سوود و قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مڕۆی میلله‌ته‌كه‌مان ناشكێته‌وه و ده‌بێته نه‌ك درز، به‌ڵكو ده‌لاقه‌ی گه‌وره بۆ په‌ڕینه‌وه‌ی پلانه‌كانی نه‌یاران و ناحه‌زانی میلله‌ته‌كه‌مان و هێنده‌ی تر به‌ری ره‌نج و خه‌باتی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و شه‌هیدانی شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان، لاواز و په‌ره‌وازه ده‌كات.
ئه‌مڕۆ كاتی ئه‌وه هاتووه راستگۆیانه و به روونی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ردا بكرێت و سوود له‌و هه‌له وه‌ربگیرێت كه بۆته به‌ختێكی دروستكراو، ره‌نگه ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ جارێكی تر نه‌یه‌ته‌وه، با هه‌مووان پێكه‌وه شان بده‌ینه به‌ر هه‌ڵسانه‌وه و به‌ره‌و پێشبردنی كۆمه‌ڵی كورده‌واری، ده‌بێت له‌و راستییه بگه‌ین و دوور له خۆگێلكردنێكی نه‌زۆكانه كه هه‌ر هه‌موو كورد به هه‌موو جه‌ماوه‌ر و سه‌ركردایه‌تی و پارته‌كانه‌وه یه‌ك چاره‌نوو‌سمان هه‌یه، پێویسته نشوسته‌كانمان، نه‌كه‌ینه سه‌ركه‌وتن، دنیای جیهانگیری و پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیا و په‌یوه‌ندییه خێراكان زۆر له‌وه گه‌وره‌تر و به‌هێزترن كه راستییه‌كان په‌رده‌پۆش بكرێن، ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت ئێستا بۆچوونه نێو ده‌وڵه‌تییه‌كان و زل هێزه‌كان و خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندان، به‌رچاوروونیان كردووین بۆ جارێكی دیكه‌ی هه‌لی پێكه‌وه ژیان و ئاشتی و ئارامی.
با له هه‌رێمی كوردستان، یه‌كڕیزی و ته‌بایی و یه‌كتر خوێندنه‌وه بكه‌ینه دیاری و بیده‌ینه‌وه به كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان .. با هه‌رگیز تووشی دڵه راوكێیه‌كی بێ بنه‌مایان نه‌كه‌ین، راستییه‌كانی سبه‌ینێ، درووسته‌كانی سبه‌ینێ، شێوازی حو‌كمی سبه‌ینێ، هه‌موو ده‌زانن چۆن ده‌بێت و ئیتر چما خۆڵبكرێته چاوانی میلله‌ت كه سه‌رچاوه‌ی هێز و بوونی پارته‌كانه .. با ئه‌و هه‌ل و ده‌رفه‌تانه‌ی ره‌خساون بۆ كورد، هه‌لی هه‌مووان بن و نه یه‌كه‌م و نه دووه‌م و نه‌سێیه‌م …تاد، نیه به‌ڵكو هه‌مووان یه‌كه‌من به هه‌مووانیش وڵات به‌ڕێوه ده‌برێت و ئاینده‌ش هی هه‌مووانه.
هیوا سه‌رهه‌نگ / هۆڵه‌ندا
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
07:37 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23
ئەمانەش ببینە
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23 -
پرسەنامەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا جەمال هیدایەت
پرسەنامە 06:36 PM - 2024-04-23 -
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
کوردستان 04:30 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23 -
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23