riklam

كارگه‌كانی سلێمانی پابه‌ند ده‌كرێن به‌پاراستنی ژینگه‌

کوردستان 12:22 PM - 2018-11-08
.

.

كارگه‌كانی سنوری شاری سلێمانی پابه‌ند ده‌كرێن به‌ جێبه‌جێكردنی مه‌رج و رێنماییه‌ ژینگه‌ییه‌كان و قائیمقامی سلێمانیش ده‌ڵێت: مه‌به‌ست له‌م هه‌نگاوه‌ پاراستنی ژینگه‌ی ناوچه‌كه‌ و ته‌ندروستی هاووڵاتیانه‌.

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 8.11.2018 ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی به‌ ئاماده‌بونی به‌ڕێوه‌به‌ری ژینگه‌ی سلێمانی له‌گه‌ڵ خاوه‌ن و نوێنه‌ری كارگه‌ گه‌وره‌كانی پیشه‌سازی له‌ سنوری سلێمانی كۆبووه‌وه‌ و مه‌رج و رێنماییه‌كانی تایبه‌ت به‌ كاركردنی ئه‌و كارگانه‌ تاوتوێ كرا .

له‌باره‌ی شێوازی كاركردنی كارگه‌كان و گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی ژینگه‌ ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی وتی: پێویسته‌ هه‌موو كارگه‌كان پابه‌ند بن به‌ مه‌رج و رێنماییه‌ ژینگه‌ییه‌كان و نه‌بنه‌ هۆكاری بۆ پیسبوونی ژینگه‌ی ناوچه‌كه‌.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: ئامانجیان له‌م هه‌نگاوه‌ پاراستنی ژینگه‌ و ته‌ندروستی هاووڵاتیانه‌، داواشی له‌ خاوه‌نی كارگه‌كانی پیشه‌سازی كرد له‌ زووترین كاتدا ئه‌و گرفتانه‌ی كه‌ له‌كارگه‌كانیاندا هه‌یه‌ چاره‌سه‌ری بكه‌ن, چونكه‌ لیژنه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كان به‌دواداچون بۆ جێبه‌جێكردنی مه‌رج و رێنماییه‌كان ده‌كه‌ن و هه‌ر خاوه‌نكارگه‌یه‌ك پابه‌ند نه‌بێت رووبه‌ڕووی سزای یاسایی ده‌بێته‌وه‌ .



PUKmedia راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket