riklam

عیراق 3.5 ملیۆن دۆلار له‌ كۆمپانیایه‌كی بیانی ده‌سه‌نێته‌وه‌

ئابوری 12:17 PM - 2018-11-08
.

.

ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ئاشكرای كرد، توانیویه‌تی زیاتر له‌ 3.5 ملیۆن دۆلارى ئه‌مریكی له‌یه‌كێك له‌ كۆمپانیا ئه‌منیه‌ بیانیه‌كان بگێڕێته‌وه‌ بۆ دامه‌زراوه‌ی گشتی فرۆكه‌وانی مه‌ده‌نی.

فه‌رمانگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌ ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، گروپێكی فه‌رمانگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌ ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌و هه‌واڵانه‌ ده‌ستپێكردوه‌ كه‌ له‌باره‌ی سه‌رپێچیكردن له‌ گرێبه‌ستی نێوان وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ به‌شی فرۆكه‌وانی گشتی یه‌كێك له‌ كۆمپانیا ئه‌منیه‌ بیانیه‌كان بڵاوكراونه‌ته‌وه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، كه‌ئه‌و تیمه‌ سه‌ردانی فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدایان كردوه‌و  چاویان به‌ به‌ڕێوه‌به‌ری فرۆكه‌خانه‌ و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی گرێبه‌ست كه‌وتوه‌ بۆ زانینی ئه‌و بڕگانه‌ی له‌ناو گرێبه‌سته‌كه‌دا جێبه‌جێ نه‌كراون، ئاشكراشیكرد، كه‌ بڕی نرخی ئه‌و ئامێره‌ ئه‌منیانه‌ی كه‌ده‌بوایه‌ به‌ڕێوشوێنی یاسایی ره‌وانه‌بكرانایه‌ و تا ئێستا ره‌وانه‌ نه‌كراون، 2 ملیۆن و 560 هه‌زار دۆلاره‌.

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌روو، كه‌ بڕی پاره‌ی بڕگه‌ی 22ی گرێبه‌سته‌كه‌ كه‌جێبه‌جێ نه‌كراوه‌ 1 ملیار و 190 ملیۆن دیناری عیراقیه‌، كه‌به‌پێی ئه‌و بڕگه‌یه‌ ده‌بێت ئه‌و كۆمپانیایه‌ی گرێبه‌ستی له‌گه‌ل كراوه‌ پابه‌ند بێت به‌ پێشكه‌شكردنی چاره‌سه‌ری ئه‌منی و پێشنياری ئه‌رێنی سه‌باره‌ت به‌ ناوچه‌ی پشكنینی جانتاكات له‌ شوێنی كێشانی جانتاكان، هه‌روه‌ها به‌دیهێنانی بنه‌ما پێوانه‌ییه‌كان له‌ڕێی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر به‌پێی مه‌رجه‌كانی رێكخراوی فرۆكه‌وانی مه‌ده‌نی نێوده‌وڵه‌تی.

دوپاتیشیكرده‌وه‌ كه‌ لیژنه‌كه‌ راسپارده‌ی ئه‌وه‌شیداوه‌، ئه‌و بڕه‌ پارانه‌ به‌ قه‌رز له‌سه‌ر كۆمپانیا بیانیه‌كه‌ له‌قه‌ڵه‌م بدرێت، ئه‌گه‌ر راسپارده‌كانی تیمه‌ ته‌كنیكیه‌كه‌ په‌سه‌ندكران.

PUKmedia ئاژانسه‌كان


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket