riklam

به‌تۆمه‌تی راوكردنی باڵنده‌ی كێوی ژماره‌یه‌ك سه‌رپێچیكار ده‌ستگیرده‌كرێن

کوردستان 11:32 AM - 2018-11-08
.

.

به‌تۆمه‌تی راوكردنی باڵنده‌ی كێوی له‌سنووری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ، پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پارێزگای سلێمانی  3 تۆمه‌تبار ده‌ستگیر ده‌كه‌ن و  ده‌ست به‌سه‌ر كه‌ل و په‌ل و پێداویستییه‌كانیشیاندا ده‌گرن.

له‌وباره‌یه‌وه‌  عمید هێمن كمرخان ئه‌فندی  به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی سلێمانی رایگه‌یاند: له‌پێناو پارێزگاریكردن له‌سروشت و ژینگه‌ی كوردستان و پاراستنی ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ كێویه‌كان مه‌فره‌زه‌كانمان به‌شه‌و و ڕۆژ له‌ئاماده‌باشیدان،  هه‌ر له‌ چوارچێوه‌یه‌دا مه‌فره‌زه‌یه‌كی بنكه‌ی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی ته‌كیه‌ سه‌ر به‌ به‌شی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی چه‌مچه‌ماڵ، له‌ ده‌رچونێكی مه‌یدانیاندا بۆ سه‌ر شاخی قوله‌ ڕه‌ش  توانیان 3 سه‌رپێچیكار ده‌ستگیربكه‌ن كه‌ سه‌رقاڵی راوكردنی باڵنده‌ی كێویی بوون.

وتیشی:  له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردنیاندا ده‌ستگیراوه‌ به‌سه‌ر 2 فیشه‌ك و چه‌كێكی تاپڕ و لایتێكی ده‌ستی كه‌بۆ راوكردن به‌كاریان هێنابوو، له‌گه‌ڵ 1باڵنده‌ی زیندوو له‌جۆری سوێسكه‌ و  باڵنده‌یه‌كی راوكراو.

عمید هێمن وتیشی: سه‌رپێچیكاران وكه‌ره‌سته‌ ده‌ست به‌سه‌راگیراوه‌كان راده‌ستی دادگا كراون به‌مه‌به‌ستی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی  و داواشیكرد،  له‌پێناو پاراستنی سروشتی كوردستان، پێویسته‌ هه‌مووان  پابه‌ندبین به‌ڕێنمایه‌ كانی پۆلیسی دارستان.

PUKmedia راگه‌یاندنی پۆلیسی ژینگه‌ی سلێمانی

 

16.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket