riklam

سلێمانی.. سێهه‌مین فێستیڤاڵی هه‌نگوین ده‌ستیپێكرد

هەمەرەنگ 11:13 AM - 2018-11-08
.

.

له‌پاركی ئازادی شاری سلێمانی سێهه‌مین فێستیڤاڵی هه‌نگوین به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له‌ماوه‌ی دوو ڕۆژی فێستیڤاڵدا به‌سه‌دان جۆر هه‌نگوینی كوردستان نمایش ده‌كرێت.

به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌8-11-2018 سه‌عات 10 به‌یانی له‌ناو پاركی ئازادی شاری سلێمانی سێهه‌مین فێستیڤاڵی هه‌نگوین ده‌ستیپێكرد، كه‌ له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی هه‌نگه‌وانانی كوردستان به‌ هاوكاری قائیمقامیه‌تی سلێمانی رێكخراوه‌.

له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌هه‌زاران پرۆژه‌ی گه‌وره‌ی هه‌نگ هه‌یه‌ و بڕیاره‌ له‌ فێستیڤاڵه‌كه‌دا به‌سه‌دان جۆر له‌ هه‌نگوینی ناوچه‌جیاكان و شاخه‌كانی كوردستان نمایش بكرێت، فێستیڤاڵه‌كه‌ له‌ كاتێكدایه‌ هه‌نگوینی كوردستان به‌یه‌كێك له‌ هه‌ره‌ باشترین جۆره‌كانی هه‌نگوین ناوده‌برێت و ناوبانگێكی زۆری له‌ ناوچه‌كه‌دا په‌یدا كردوه‌، له‌و بڕه‌ی كه‌ به‌رهه‌م ده‌هێندرێت زۆرجار هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ده‌كرێت.

له‌ فێستیڤاڵه‌كه‌دا 26 هه‌نگه‌وان به‌ چه‌ندین به‌رهه‌م به‌شداریی ده‌كه‌ن.

یه‌كێك له‌ هه‌نگه‌وانه‌كان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: جیاوازی هه‌نگوینی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌نگوینه‌ی له‌ بازاڕ ده‌فرۆشرێت، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌نگوینه‌كه‌ی ئێمه‌ له‌ سه‌داسه‌د سروشتییه‌و له‌چیاكانی كوردستانه‌وه‌ هێنراوه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نرخمان كه‌مكردوه‌ته‌وه‌ تا هاووڵاتیان بتوانن له‌م فێستیڤاڵه‌ سوود مه‌ندبن.


PUKmedia تایبه‌ت

 

فۆتۆ.. راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket