riklam

رۆژی فلمی كوردی له‌ ئه‌مستردام به‌ڕێوه‌ده‌چێت

ئاگاداری 09:46 AM - 2018-11-08
.

.

رۆژی شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 10-11-2018 سه‌عات 14:00 ی پاشنیوه‌ڕۆ‌، له‌ هۆڵی یانه‌ی كوردی "میدیــــا" رۆژی فلمی كوردی له‌ شاری ئه‌مستردام به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

یانه‌ی كوردی "میدیــــا"له‌ هۆڵه‌ندا، بانگهێشتان ده‌كات، بۆ دیداری رۆژی فلمی كوردی له‌ شاری ئه‌مستردام، كه‌ تێیدا هونه‌رمه‌ندی سینه‌ماكار دانا كه‌ریم، رۆژی شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 10-11-2018 سه‌عات 14:00 ی پاشنیوه‌ڕۆ‌، له‌ هۆڵی یانه‌ی كوردی "میدیـــــا"، به‌دیدارتان شاد ده‌بێت، فلمی كوردی دورگه‌ی مرواری، له‌ ده‌رهێنانی خۆیی و نمایشكردنی چه‌ندین هونه‌رمه‌ند، پێشكه‌ش ده‌كات.

 شایانی باسه‌ فلمه‌كه‌ ژێرنووسی ئینگلیزی له‌سه‌ره‌، هونه‌رمه‌ند دانا كه‌ریم ساڵی 1973 له‌شاری سلێمانی له‌دایك بووه‌، له‌ چه‌ندین فیستفاڵی نێوده‌وڵه‌تیدا به‌شداری كردووه‌ و چه‌ندین خه‌ڵاتی بردۆته‌وه‌، پاش پیشاندانی فلمه‌كه‌، ئاماده‌بووان دیالۆگ له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند داده‌مه‌زرێنن و له‌سه‌ر سینه‌مای كوردی گفتوگۆ ده‌كرێت، له‌م ناونیشانه‌ی خواره‌وه‌:

Adres: Buurthuis de meevaart, Balistraat 48a,  1094 JN Amsterdam

تكایه‌ له‌ ئاماده‌بوونتان ئاگادارمان بكه‌نه‌وه‌، تا شوێنی تایبه‌تتان بۆ دابین بكه‌ین.چوونه‌ ژووره‌وه‌ بێبه‌رانبه‌ره‌

ده‌توانن له‌ڕێگه‌ی ئیمه‌یڵ و ڤایبه‌ر و ژماره‌ ته‌له‌فۆنانه‌وه، په‌یوه‌ندی بكه‌ن‌‌: ئالان ئه‌مین: 0655873577، ئیبراهیم عه‌لی سه‌عید: 0645262337،

مه‌به‌ست جه‌عفه‌ر:  0683826334 و سه‌ردار فه‌تاح: 0684950807 یان ئیمه‌یل ئه‌درێسی "میدیـــا":
[email protected]
لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی یانه‌ی كوردی "میدیـــا"

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket