riklam

كورد شۆڕشگێڕه‌كانی نافرۆشێت

بیروڕا 11:29 PM - 2018-11-07
.

.

ھه‌رچه‌ند بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا له‌م كاته‌دا بۆ پێدانی زانیاری سه‌باره‌ت به‌شوێنی ھه‌ڤاڵان ( جه‌میل بایك ، موراد قه‌ره‌یلان ، دوران كاڵكان ) له‌به‌رامبه‌ر 12 ملیۆن دۆلاردا زیاتر واده‌رده‌كه‌وێ جۆرێك له‌مجامه‌له‌ی سیاسی ئه‌مریكای خاوه‌ن سیاسه‌تی بێ روویی بێت له‌گه‌ڵ توركیای گیرۆده‌ به‌ قه‌یرانی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی، به‌ڵام جێگای ھه‌ڵوێسته‌ و تێڕامانێكی جدییه‌ و ناكرێ نه‌پرسین ئه‌و بوێرییه‌ی ئه‌مریكا له‌كوێوه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌ كه‌ ھێنده‌ بێمنه‌تانه‌ مامه‌ڵه‌ به‌ سێ گه‌وره‌ شۆڕشگێڕی كورده‌وه‌ ده‌كات ؟!
دوای ده‌ستگیركردن و ته‌سلیمكردنه‌وه‌ی ئۆجه‌لان له‌پلانگێڕییه‌كی نێوده‌وڵه‌تیدا له‌ 15 ی شوباتی 1999 ئه‌مریكا ھیچ كاتێك حاشای نه‌كردووه‌ و به‌ڵكو به‌ئاشكرا چه‌ندینجار دانی به‌و راستیه‌دا ناوه‌ كه‌ چاوه‌ڕوانی ھه‌ڵوێستێكی جه‌ماوه‌ری بێوێنه‌ و مێژووی له‌وشێوه‌یه‌ نه‌بوون چ له‌ناوخۆی كوردستان چ له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی ده‌رحه‌ق به‌و غه‌دره‌ی له‌ ئۆجه‌لان كراوه‌ !!ئه‌ی خێره‌ دوای 20 ساڵ له‌پاڵ درك كردن به‌و ھه‌ڵه‌یه‌ی له‌رابردوودا ئه‌نجامیداوه‌ جارێكیتر ئه‌مریكا تێھه‌ڵده‌چێته‌وه‌ و جورئه‌ت ده‌كات ھه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستگیركردن و له‌ناوبردنی سه‌ركرده‌ و شۆڕشگێڕه‌كانی كورد ده‌كات !؟

به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ده‌یڵێم نه‌ ئێستا نه‌ رابردووش ھیچ ھێز و ده‌وڵه‌تێك جورئه‌تی ئه‌وه‌ی نه‌بووه‌ و نابێت ھه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستگیركردنی سه‌ركرده‌كانمان و داگیركردنی خاكه‌كه‌مان بكات ئه‌گه‌ر به‌ڕوونی دركی به‌په‌رته‌وازه‌یی و لێك ترازانی ناوماڵی كورد نه‌كردبێت !!
وه‌ك چۆن له‌كۆبانێ بینیمان یه‌كگرتووی و یه‌ك ده‌نگی گه‌لی كورد له‌ڕووی فكری و سیاسی و جه‌ماوه‌رییه‌وه‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری جیھان ھۆكارێكی سه‌ره‌كی سه‌ركه‌وتنه‌ سه‌ربازییه‌كانی یه‌په‌گه‌ بوو به‌سه‌ر ھێزێكی دڕنده‌ و بێشوماری وه‌ك داعشدا، وه‌ك چۆن بینیمان یه‌كده‌نگی و ھه‌ڵوێستی جه‌ماوه‌ری گه‌لی كورد سه‌باره‌ت به‌ ھه‌وڵی ده‌ستگیركردنی (ساڵح موسلیم) له‌ وڵاتی چیك شكستی به‌پلانی ده‌وڵه‌تانی به‌شداری ئه‌و ھه‌وڵه‌ ھێنا ئاواش ئه‌و یه‌كده‌نگی و ھه‌ڵوێسته‌ فراوانه‌ی گه‌له‌كه‌مان له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوو به‌رده‌وامبێت شكست به‌پلان و بڕیاره‌ دژ به‌ تێكۆشه‌رانی كورد دێت و ھه‌موو دنیا تێده‌گات كه‌ گه‌لی كورد چیتر ئه‌و گه‌له‌ په‌رته‌وازه‌ و لاوازه‌ی جاران نییه‌..!!
ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌مریكای قازانج ویست و خاوه‌ن سیاسه‌تی بێ روویی سه‌ركرده‌كانی ئێمه‌ نرخیان به‌ پاره‌ به‌راورد بكرێ و به‌شێك بن له‌مامه‌ڵه‌ی ژێربه‌ژێری سیاسی به‌دڵنیاییه‌وه‌ بۆ ئێمه‌ی كورد به‌رگریكردن له‌تێكۆشه‌ره‌كانمان واجبێكی ئه‌خلاقی و ئینسانی پیرۆزه‌ و ھه‌رگیز درێغی ناكه‌ین و ده‌یسه‌لمێنین (كورد شۆڕشگێڕه‌كانی نافرۆشێت)

شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د

7-11-2018

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket