riklam

له‌باره‌ی په‌ڕینه‌وه‌ی كۆچبه‌رانه‌وه‌ هۆشداری ده‌درێت

تاراوگە‌‌ 10:12 PM - 2018-11-07
.

.

به‌شێك له‌ میدیاكانی ئه‌وروپا باس له‌ ئه‌گه‌ری په‌ڕینه‌وه‌ی زیاتر له‌ 20 هه‌زار كۆچبه‌ر ده‌كه‌ن له‌ سنوری بۆسنا و كرواتیاوه‌ بۆ ناو ولاَتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا.

ئه‌و میدیایانه‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ له‌ ناوه‌ڕاستی مانگی رابردووه‌وه‌ له‌ نزیك سنووری نێوان هه‌ردوو ولاَتی بۆسنا و كرواتیا گردبوونه‌ته‌وه‌ و له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دان بچنه‌ ناو ولاَتانی تری یه‌كێتی ئه‌وروپاوه‌.

ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌سنای ئیتاڵی ده‌ڵێت ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ مندالاَن به‌كارده‌هێنن له‌ به‌رامبه‌ر پۆلیسی سنوره‌كانی ئه‌و وولاَتانه‌ و فێریان ده‌كه‌ن كه‌ دروشمی " سنوره‌كان بكه‌نه‌وه‌" بڵێنه‌وه‌.

هاوكات وه‌زیری به‌رگری ئوسترالیاش هۆشداری ده‌دات له‌ باره‌ی گواستنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی دوورگه‌ی ناورۆ بۆناو ئوسترالیا و رایگه‌یاند، ئوسترالیا گڵۆپی سه‌وز هه‌ڵناكات بۆ قاچاخچییه‌كان بۆئه‌وه‌ی دووباره‌ ده‌ستبكه‌نه‌وه‌ به‌ ناردنی كۆچبه‌ران بۆ ئوسترالیا.

ئوسترالیا ئاماده‌ نییه‌ مافی په‌نابه‌رێتی بدات به‌ په‌نابه‌رانی دوورگه‌ی ناورۆ چونكه‌ پێشتر هه‌وڵیانداوه‌ به‌ قاچاخ و به‌ به‌له‌م ڕوو له‌ ئوسترالیا بكه‌ن به‌لاَم ده‌ستگیر كراون و ڕه‌وانه‌ی كه‌مپه‌كانی ئه‌و دوورگه‌یه‌ كراون.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket