riklam

پرسەنامەی كۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی شەهید ملازم خولە

پرسەنامە 07:43 PM - 2018-11-07
.

.

كۆسرەت ڕەسول عەلی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەبۆنەی كۆچی دوایی خاتوو كیژخان محەمەد حسێن میران بەگەوە، پرسەنامەیەك ئاڕاستەی بنەماڵەكەی دەكات.

دەقی پرسەنامەكە...

بەڕێزان: خانەوادەی شەهید ملازم خولە و خوالێخۆشبوو خاتوو كیژخان محەمەد حسێن میران بەگی

زۆر بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو كیژخانم زانی، دڵگران و خەمباری كردم، هاوبەشی خەمتانم،  پرسەو سەرەخۆشی لە خۆتان و خانەوادە تێكۆشەرو قارەمانەكەتان دەكەم، هیوادارم ئەمە دواكۆست و ناخۆشی خۆتان و خانەوادەكەتان بێ و خوای گەورە سەبووری هەموو لایەك بدات و كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.

انا لله وانا الیه راجعون

كۆسرەت ڕەسول عەلی

جێگری سكرتێری گشتی

یەكێتی نیشتمانی كوردستان

PUKmedia  نوسینگەی رۆژنامەوانی كۆسرەت رەسوڵ

 

 

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket