riklam

سلێمانی زنجیرەیەك كۆنسێرتی هونەری گەورە لەخۆدەگرێت

ئەدەب وهونەر 06:17 PM - 2018-11-07
.

.

لەشاری سلێمانی كۆمەڵێك هونەرمەند زنجیرەیەك كۆنسێرتی هونەری گەورە ئەنجامدەدەن و بڕیاریشە كۆنسێرتەكە شارەكانی تریش بگرێتەوە.

هەریەك لە هونەرمەندان (ئیڤان و بینجامین و میران عەلی و نەریمان بابان و هەردی سەلامی) بە جیا لە شاری سلێمانی و چەند شارێكی دیكە كۆنسێرتێكی هونەری گەورە بۆ هونەر دۆستان و هەوادارانیان ساز دەكەن.

لەوبارەیەوە نیما جەلیلیان بەڕێوەبەری كارە هونەرییەكانی هونەرمەندان ئیڤان و بینجامین بە PUKmedia ی راگەیاند:  لە رۆژی 16-11-2018 دا هەردوو هونەرمەند ئیڤان و بینجامین لە هۆڵی سپی ناو چاڤی لاند كۆنسێرتێكی هونەری شایستە ئەنجامدەدەن.

وتیشی: لەچەند رۆژی رابردووشدا هەردوو هونەرمەند لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا نوێترین ئەلبومیان بە ناوی (پێی بڵێن) بڵاوكردەوە، كە لە دە تراك پێكهاتووە و تێكستی تەواوی بەرهەمەكان ئیڤان دایناوە دابەشكردنیشیان بینجامین كردوویەتی، بەندەش كاری دەرهێنانی بۆ كردووە.

54645.jpg

لەلایەكی تریشەوە سەبارەت بە ئەنجامدانی كۆنسێرتەكەی هونەرمەند میران عەلی بە PUKmedia ی راگەیاند: بڕیارە لەم مانگەدا دەست بە زنجیرەیەك لە سازدانی كۆنسێرت بكەم لە پارێزگاكانی (سلێمانی و هەولێر و دهۆك و كەركوك).

وتیشی: یەكەم كۆنسێرت لەو زنجیرە كۆنسێرتە لە رۆژی 22-11-2018 لە هۆڵی تەلاری هونەری شاری سلێمانی دەبێت.

میران عەلی وتیشی: دوای ئەو كۆنسێرتەش لە رۆژی 26-11 لە شاری هەولێر 27-11 لە شاری دهۆك كۆنسێرتەكە ئەنجام دەدەم  و كۆتا زنجیرەی كۆنسێرتەكەشم لە 29-11-2018 لە هۆڵی لایف ستی شاری كەركوك دەبێت.

676878.jpg

هەر سەبارەت بەو زنجیرە كۆنسێرتەی هونەرمەندان لەشاری رۆشنبیری ئەنجامیدەدەن هونەرمەند نەریمان بابان بە PUKmedia ی راگەیاند: لە دوای هۆم کۆنسێرت لە ساڵی 2013دا ئەمە دووەم کۆنسێرتە سەرقاڵی خۆ ئامادەکردنم بۆی، ماوەیەک بەر لە ئێستا کە گەڕامەوە شەوە ئەهەنگێکمان سازکرد لە هۆتێل ڕامادا.

ئاماژەی بەوەشدا، هەوڵدەدةم دڵی هەوادارانم خۆشبکةم کە ماوەی پێنج ساڵە لە نیشتیمان دوورم بۆیە دەمەوێت کۆنسێرتەکە کارێک بێت لە ئاستی کۆنسێرتە جیهانیەکان هەر بۆیە چەند مانگێکە ئامادەکاری بۆ دەکةم و کۆنسێرێکەشم ناوناوە "کۆنسێرتی شار".

راشیگەیاند: لە ئێستادا بلیتەکانی رۆژی یەکەم واتە 23-11 تەواو بوون بەڵام بە هۆی زۆری داواکاریەکان نەمان ویست دڵی هەوادارەکان بشکێنین و بۆیە بۆ رۆژی دووەمیش لە 24/11 دووبارە کۆنسێرتەکە پێشکەش دەکەینەوە.

8785678.jpg

هەر سەبارەت بە ئەنجامدانی كۆنسێرت و كارە هونەرییەكانی هونەرمەندان، هونەرمەند هەردی سەلامی بە PUKmedia ی راگەیاند: رۆژی 7-12-2018 لەشاری سلێمانی یەكەم كۆنسێرتی تایبەت بەخۆم ئەنجامدەدەم و لەبەرنامەشمدایە لە شارەكانی تریش كۆنسێرت ساز بكەم.

وتیشی: هەموو ئامادەكاریەك كراوە كۆنسێرتەكە بەشێوەیەكی كوالێتی بەڕێوەبچێت و بەشێك لە موزیسیانەكان لە ئێران و توركیاوە بانگهێشتكراون، خۆشبەختانە تا ئێستا بەشێكی زۆر لە بلیتەكانی كۆنسێرتەكە فرۆشراوە.

هەردی سەلامی ئاماژەی بەوەشكرد، پێدەچێت ئەگەر بلیت نەمێنێت و هەوادارەكانم نەتوانن بەشداری بكەن، بۆ دووەم رۆژیش كۆنسێرتەكە لەشاری سلێمانی بەڕێوەبچێتەوە، بەڵام تا ئێستا بڕیار نەدراوە.

وتیشی: هەر لەو رۆژەدا سپرایزم بۆ ئامادەبووانی كۆنسێرتەكە دەبێت و بڕیاریشە لە ماوەی ئەو چەند رۆژەدا لەشاری هەولێریش هەمان كۆنسێرت ئەنجام بدەم.

68657856.jpg

PUKmedia   تاژاو محەمەد

 

 

 

 

 

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket