سه‌عدی پیره: حكومه‌ت به‌بێ یه‌كێتی و پارتی دروست نابێت
ی.ن.ک 06:06 PM - 2018-11-07.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، وته‌بێژی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌دات، یه‌كێتیی پۆستی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت له حكومه‌تی نوێی هه‌رێمدا به مافی خۆی ده‌زانێت و سه‌باره‌ت به پێكهێنانی حكومه‌تیش، ده‌ڵێت: ״حكومه‌ت بۆ هه‌رێمێكی یه‌كگرتوو به‌بێ پارتی و یه‌كێتیی دروست نابێت.״
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره له چاوپێكه‌وتنێكی هه‌فته‌نامه‌ی ئاژانسدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، یه‌كێتیی بڕیاری به‌ستنی كۆنگره‌ی داوه، ״به‌ڵام تا ئێستا كاتی به‌ستنی كۆنگره‌كه‌مان دیاری نه‌كردووه.״
سه‌باره‌ت به دیزاینی حكومه‌تی داهاتووش، پیره ده‌ڵێت: ״ئه‌زموونی حكومه‌تی بنكه‌فراوان و زۆرینه‌شمان هه‌یه سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه، حكومه‌تێك سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت سود له هه‌ڵه‌كانی ڕابردووی وه‌ربگرێت.״
ئاژانس: سه‌ره‌تا له‌وه‌وه ده‌ست پێ ده‌كه‌ین، ئێوه وه‌كو یه‌كێتیی دوا بڕیارتان بۆ چوونه ناو حكومه‌ته‌وه چییه؟
سه‌عدی پیره: ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌به‌ر چاوه زۆنێكیش هه‌یه پێی ده‌وترێت زۆنی سه‌وز، یه‌كێتیی دژی دووئیداره‌ییه و پابه‌نده به ڕێككه‌وتننامه‌ی واشنتۆنه‌وه بۆ یه‌كئیداره‌یی هه‌رێمی كوردستان، پێمان وایه هه‌رێمێكی یه‌كگرتوو و حكومه‌تێكی یه‌كگرتوو پێك نایه ئه‌گه‌ر یه‌كێتیی و پارتی تێدا نه‌بێت، خۆدزینه‌وه‌ی یه‌كێتیی له به‌شداریكردن له حكومه‌ت خۆدزینه‌وه‌یه له مه‌سئولیه‌ت كه یه‌كێتیی شتی وا ناكات.
ئاژانس: ده‌تانه‌وێت له‌ناو حكومه‌تدا جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت وه‌ربگرن؟
سه‌عدی پیره: ده‌تانه‌وێت چییه؟ ئه‌وه ئیستحقاقی خۆمانه سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ حزبی یه‌كه‌مه جێگره‌كه‌ی بۆ حزبی دووه‌مه.
ئاژانس: وه‌ك یه‌كێتیی ڕازین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی حكومه‌ت دوو جێگری هه‌بێت وه‌ك ئه‌وه‌ی باس ده‌كرێت؟
سه‌عدی پیره: له‌ناو كۆبونه‌وه‌كان باس ده‌كرێت وه‌زیفه‌كان چین، بۆ وه‌زیفه‌كان به‌رپرس داده‌نرێت نه‌ك به‌رپرس دابنرێت پۆست وه‌ربگرێت، ئێمه عاده‌ته‌ن ئیش بۆ خه‌ڵك ده‌دۆزینه‌وه خه‌ڵك بۆ ئیش نادۆزینه‌وه، ده‌بێت ته‌عریفی ئیشی جێگر بكه‌ین ئه‌وكات پێویستی به چه‌ند بوو بۆی دابنرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێویستی به یه‌كێكه یه‌كێكی بۆ دابنرێت.
ئاژانس: پێتان وا نییه دانانی دوو جێگر كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی جێگری یه‌كه‌مه؟
سه‌عدی پیره: ئه‌وه مه‌وزوع نییه و كه‌سیش باسی نه‌كردووه، له میدیاكانه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه.
ئاژانس: نه‌خشه‌یه‌كی تایبه‌تتان هه‌یه بۆ دیزاینی حكومه‌تی داهاتوو، چی جۆره حكومه‌تێك ده‌توانێت سه‌ركه‌وتن به ده‌ست بێنێت؟
سه‌عدی پیره: ئه‌و مه‌وزوعه په‌یوه‌ندیی به نه‌تیجه‌ی گفتوگۆكانه‌وه هه‌یه چه‌ند لایه‌ن ڕێككه‌ون له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی حكومه‌ت و پێكه‌وه ئیشكردن ئه‌وه‌نده به‌شداری ده‌كه‌ن، ئێمه ته‌جروبه‌ی بنكه‌فراوان و حزبی ئه‌كسه‌ریه‌تیشمان هه‌بوو سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه، بۆیه ئه‌وانه‌ی دانوستان ده‌كه‌ن له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌بێت ئه‌و بابه‌تانه باش لێك بده‌نه‌وه كام جۆره حكومه‌ته سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت، پێم وایه ئه‌و حكومه‌ته سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت كه له هه‌ڵه‌كانی ڕابردوو ئیستیفاده بكات.
ئاژانس: وه‌كو یه‌كێتیی پێتان باشه حكومه‌تێكی بنكه‌فراوان بێت یان پارتی و یه‌كێتیی و كه‌مایه‌تییه‌كان پێكی بێنن؟
سه‌عدی پیره: هه‌موو حكومه‌تێك له هه‌رێمی كوردستاندا بۆ هه‌رێمێكی یه‌كگرتوو ده‌بێت پارتی و یه‌كێتیی تێدا بێت، پێكه‌وه ئیشكردنی پارتی و یه‌كێتیی وه‌كو زه‌واجی كاتۆلیكییه ته‌ڵاقی تێدا نییه، كێی تر ئه‌توانێت له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته‌دا بڕوات سه‌ركه‌وتووه.
ئاژانس: له‌گه‌ڵ پارتی گه‌یشتوونه‌ته هیچ ڕێككه‌وتنێك كه چۆن بچنه حكومه‌ته‌وه؟
سه‌عدی پیره: نه‌خێر، هیچ كۆبونه‌وه‌یه‌ك نه‌كراوه جارێ هه‌ر له ده‌وری زانیاری گۆڕینه‌وه‌دایه، هیوادارین له داهاتوویه‌كی نزیكدا ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه بكرێت له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئه‌و مه‌وزوعه باس بكرێت.
ئاژانس: وه‌كو یه‌كێتیی داوای پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش ده‌كه‌ن؟
سه‌عدی پیره: ئه‌وه نازانم له كۆبوونه‌وه‌كان باس ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ پێكهێنانی حكومه‌تدا به یه‌كه‌وه به‌ستراون.
ئاژانس: بڕیار بوو كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بكرێت و تێیدا بڕیاری كۆنگره بده‌ن، چی به‌سه‌ر هات؟
سه‌عدی پیره: بڕیاری كۆنگره‌مان داوه به‌س له‌سه‌ر كاته‌كه‌ی بڕیارمان نه‌داوه كه‌ی بكرێت.
ئاژانس: بۆچی كاته‌كه‌تان دیاری نه‌كرد، له‌كاتێكدا چه‌ند جارێك كاته‌كه دیاری كراوه و نه‌كراوه؟
سه‌عدی پیره: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو ڕۆژێك هه‌ڵبژاردن و حه‌مله‌ی هه‌ڵبژاردن بووه.
ئاژانس: سه‌باره‌ت به حكومه‌تی عێراق، بۆ تا ئێستا وه‌زاره‌ته‌كه‌ی یه‌كێتیی یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه؟
سه‌عدی پیره: ئه‌و هه‌شت وه‌زاره‌ته‌ی كه ماون كێشه‌ی له‌سه‌ر بووه، له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار ساردییه‌ك هه‌بوو له نێوان یه‌كێتیی و پارتی ڕه‌نگه ئه‌وه كاری نێگه‌تیڤی هه‌بووبێت له‌سه‌ر ئه‌م مه‌وزوعه.
ئاژانس: ڕاسته پارتی ڕێگر بووه له‌وه‌ی وه‌زاره‌ت به یه‌كێتیی بدرێت؟
سه‌عدی پیره: من ئه‌ڵێم ئه‌مه سه‌به‌بێك بووه له سه‌به‌به‌كان مومكینه ڕێگر بێت یان ڕێگر نه‌بووبێت، به‌ڵام ساردیی ئه‌و دوو لایه‌نه بووه‌ته سه‌به‌بی مانه‌وه‌ی ئه‌م پۆسته له‌گه‌ڵ پۆسته‌كانی تردا.
ئاژانس: ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ی كه بڕیاره بدرێت به كورد ده‌درێت به یه‌كێتیی؟
سه‌عدی پیره: یه‌كێتیی حه‌قی هه‌یه له كابینه‌ی داهاتووی عیراق پۆستێكی هه‌بێت.
PUKmedia ئاژانس
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24 -
نیو سەدە بەسەر بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:14 AM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شێخ محەمەد عەزیز رەسوڵ
پرسەنامە 09:16 PM - 2024-04-23 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23