د.یوسف گۆران: نه‌مانتوانیوه له‌ڕووی زانستییه‌وه دیراسه‌ی جینۆساید بكه‌ین
جینۆساید 05:38 PM - 2018-11-07.
به‌ئاماده‌بونی د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێم چواره‌مین كۆنفرانسی زانستی زانكۆی هه‌ولێری پزیشكی به‌ڕێوه‌چوو.
وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند: تاكو ئێستا گه‌لی كورد دوچاری ده‌یان كاره‌سات و ڕووداوی گه‌وره‌ی وه‌ك جینۆساید بووه، به‌ڵام نه‌توانراوه وه‌كو پێویست له‌ڕووه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و مێژووی و زانستیی هه‌مه‌لایه‌نه‌وه دیراسه‌ی ئه‌م بابه‌ته گرنگانه بكه‌ین و نه‌وه‌كانی داهاتووشمان به‌م كاره‌سات و رووداوانه ئاشنا بكه‌ین.
ئه‌و وتانه‌ی د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌میانه‌ی پێشكه‌شكردنی وتارێكدا هات كه له چواره‌مین كۆنفرانسی زانستی نێوده‌وڵه‌تی زانكۆی هه‌ولێری پزیشكی له‌ژێر ناوی (به‌ره‌و جینۆساید ناساندنی زانستی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان) ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 7-11-2018، له‌شاری هه‌ولێر به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له لێپرسراوانی حكومی و حزبی و پسپۆران و شاره‌زایان له‌ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد.
ناساندنی جینۆساید وه‌ك یه‌كێك له‌ته‌وه‌ره گرنگه‌كانی میلله‌ته‌كه‌مان
له ده‌ستپێكی وته‌كه‌یدا، د.یوسف گۆران وتی: لای هه‌مووان شاراوه نیه جینۆساید و ناساندنی جینۆساید یه‌كێكه له‌ته‌وه‌ره هه‌ره گرنگه‌كان و یه‌كێكیشه له كێشه هه‌ره گه‌وره‌كانی میلله‌ته‌كه‌مان، بابه‌تی جینۆساید كێشه‌یه‌ك نیه به‌بێ هۆكار دروست ببێ، به‌ڵكو هه‌مووان ده‌زانین ئه‌م كێشه‌یه له‌بنه‌ڕه‌تدا په‌یوه‌سته به خه‌باتی بێوچانی میلله‌ته‌كه‌مان، ئه‌ویش له ئه‌نجامی مێژووی پڕ به‌رخودان بۆ به‌رگری له ناسنامه و شارستانیه‌ت و به‌رگری كردن له‌ناسنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی دروست بووه، بۆیه مێژووی نه‌ته‌وایه‌تی میلله‌ته‌كه‌مان وای كردووه له ئه‌نجامی خه‌باتی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاری خوازی خۆیدا روبه‌روی ده‌یان كاره‌سات ببێته‌وه كه كاره‌ساتی ئه‌نفال و جینۆساید له كوردستان به‌شێكن له‌مێژووی ناسنامه‌ی نه‌توایه‌تی میلله‌ته‌كه‌مان.
وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی وتیشی: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تا ئێستا دوچاری ده‌یان كاره‌ساتی جینۆساید و گه‌وره بووینه، به‌ڵام تاكو ئێستا نه‌مانتوانیوه وه‌كو پێویست له‌ڕووه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و مێژوویی و زانستی هه‌مه‌لایه‌نه‌وه دیراسه‌ی ئه‌م بابه‌ته گرنگه بكه‌ین، زیاتر وتیشی: ئه‌م كاره‌ساتانه به‌شێكن له ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ییمان، پێم وایه له‌زانكۆكان و سه‌رجه‌م قۆناخه‌كانی خوێندن ئه‌م كێشه‌و بابه‌ته گه‌وره‌یه وه‌كو خۆی باس نه‌كراوه‌و به‌شێك نیه له تێگه‌یشتنی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی، ته‌نانه‌ت له‌ڕووی سیاسی و كایه‌كانی دیكه‌شه‌وه به هه‌مان شێوه نه‌توانراوه ئه‌م كاره‌ساتانه وه‌ك خۆی بناسرێن. بۆیه پێویست ده‌كات هه‌موو تاكی كورد له هه‌ر ناوچه‌یه‌كی كوردستان بێت چ له گه‌رمیان یان له بادینان بێت، ئاشنای ئه‌م كاره‌ساتانه بكرێن و له‌رووی زانستی و ئه‌كادیمییه‌وه گرنگی به‌م كاره‌ساتانه بدرێت.
بكه‌رانی جینۆساید دادگایی نه‌كراون
له‌به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند: بابه‌تێكی تر هه‌یه كه ئێمه زۆرجار قسه‌مان له‌سه‌ری كردووه‌و باس كراوه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه نه‌توانراوه بكه‌رانی كاره‌ساتی جینۆساید بۆ به‌رده‌م دادگا ببردرێن، بۆ ئه‌مه‌ش له‌چه‌ند ساڵی ڕابردوودا جینۆسایدی ئێزیدیه‌كان كه بوه‌ته به‌شێك له كاره‌ساتێكی نه‌ته‌وه‌یی به‌سه‌ر میلله‌ته‌كه‌مان هات، به‌ڵام تائێستا نه‌توانراوه سه‌ركه‌وتوو بین له‌وه‌ی بكه‌رانی ئه‌م تاوانه بێنینه به‌رده‌م دادگا، چونكه له هه‌موو تاوانێكدا ئه‌گه‌ر بێت و بكه‌ران دادگایی نه‌كرێن و سزا نه‌درێن ئه‌مه ده‌بێته پاڵنه‌رێك بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م تاوانانه جارێكی دیكه دووباره ببنه‌وه.
د.یوسف گۆران له‌باره‌ی به‌زانستی كردنی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانیش وتی: له نوێترین ڕاپۆرتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا ئه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه كه له‌عیراقدا له‌ماوه‌ی حوكمی داعش 202 گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ دۆزراونه‌ته‌وه، كه مه‌زه‌نده ده‌كرێت له نێوان 6 بۆ 12 هه‌زار قوربانی تێدابێت.
ئه‌م قوربانیانه بێگومان به‌شێكی زۆری خه‌ڵكی كوردن و ئێزیدین به‌شێكی دیكه‌ی خه‌ڵكی به‌شه‌كانی دیكه‌ی عیراقن، ئه‌وه‌ی ئه‌م كۆنفرانسه گرنگه قسه‌ی له‌سه‌ر بكات ئه‌وه‌یه چۆن بتوانین له‌سه‌ر بابه‌تی زانستی و شیكردنه‌وه‌ی جینات و بابه‌تی په‌یوه‌ست به په‌یوه‌ندی تاكه‌كان، گۆره به‌كۆمه‌ڵه‌كان هه‌ڵبده‌ینه‌وه و بیاناسینه‌وه‌و بیانگه‌ڕێنینه‌وه شوێن و زێدی خۆیان.
داتا به‌یسێكی نیشتیمانیمان نیه بۆ سوود وه‌رگرتن له لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند: یه‌كێك له گرفته‌كانمان ئه‌وه‌یه تا ئێستا داتا به‌یسێكی نیشتیمانیمان نیه بۆ جینات و (دی ئێن ئه‌ی) بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕووی زانیاریه‌وه داتایه‌كی ده‌وڵه‌مه‌نمان هه‌بێت، بۆیه پێویسته یه‌كێك له‌پێشنیازه زانستیه‌كانی ئه‌م كۆنفرانسه و لایه‌نه زاستیه‌كان ئه‌وه‌بێت چۆن بتوانین داتا به‌یسێكی نیشتیمانیمان هه‌بێت بۆ سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی كوردستان، ئه‌م داتا به‌یسه ته‌نها بۆ بایه‌تی جینۆساید نا به‌ڵكو بۆ زۆر بابه‌تی دیكه‌ی گرنگ و پێویست تایبه‌ت به نه‌خۆشی و بابه‌ته زانستییه جۆراو جۆره‌كاندا سوودی ده‌بێت.
كاره‌كانی وه‌زاره‌ت ڕوونكرانه‌وه
تایبه‌ت به كاره‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی د.یوسف گۆران وتی: ئێمه له‌وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌وڵمانداوه كه گرنگی به بابه‌تی جینۆساید بده‌ین و بۆ ئه‌مه‌ش له ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت بریارێكمان ده‌ركرد بۆ ئه‌وه‌ی بابه‌تی جینۆساید ببێته به‌شێكی سه‌ره‌كی له‌ته‌واوی قۆناخه‌كانی خوێندن له‌زانكۆكان بخوێنرێت، وتیشی: ئێستا سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ین به‌رنامه و پرۆگرامی ئه‌و بابه‌ته دابڕێژینه‌وه، ئه‌و كات ده‌توانین ئه‌ركێكی نیشتمانی و زانستی پێشكه‌ش به نه‌وه‌كانمان بكه‌ین.
گفتوگۆكان وه‌ك مه‌سه‌له‌یه‌كی زانستی سه‌یر ده‌كرێن
له‌كۆتای وته‌كه‌یدا وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند: هیوادارم ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی له‌م كۆنفرانسه پێشكه‌ش ده‌كرێن و گفتوگۆیان له‌باره‌وه ده‌كرێت وه‌ك مه‌سه‌له‌یه‌كی زانستی سه‌یر بكرێن و كاری جدییان بۆ ده‌ربكرێت.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه چواره‌مین كۆنفرانسی زانستی نێوده‌وڵه‌تی زانكۆی هه‌ولێری پزیشكی كه له‌ژێر ناوی (به‌ره‌و جینۆساید ناساندنی زانستی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان) بۆماوه‌ی دوو ڕۆژ كاره‌كانی به‌رده‌وام ده‌بن و تێیدا چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌باره‌ی جینۆساید و چۆنیه‌تی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان له‌ڕووی زانستیه‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێن.
PUKmedia ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا
هەواڵی زیاتر
-
ئەلینا ڕۆمانەوسکی: ئەمریكا زیاتر لە 18 ملیار دۆلاری بۆ عیراق خەرجكردووە
03:50 PM - 2024-03-18 -
مەکتەبی رێکخستن رێزلێنان دەبەخشێتە PUKMEDIA
03:19 PM - 2024-03-18 -
عیراق تەئکید لەگەڕانەوەی ئاوارەکان لەوادەی خۆیدا دەکاتەوە
11:33 AM - 2024-03-18 -
محەمەدی حاجی مەحمود راستی تاڵان‌کردنی بانکەکانی هەڵەبجە ئاشکرا دەکات
11:00 PM - 2024-03-16
ئەمانەش ببینە
حەوت رۆژە مووچە لای حکومەت دەستبەسەرەو یه‌كێتی داوای دابه‌شكردنی ده‌كات
04:50 PM - 2024-03-18
تیمی یەكێتی لەحكومەت: داوای دابەشكردنی مووچەمان كردووە
12:58 PM - 2024-03-18
سەرۆک بافڵ ستراتیژ و دەستپێکی نوێی کۆمەڵەی خوێندکاران رادەگەیەنێت
04:32 PM - 2024-03-17
دادگای فیدڕاڵی داوای پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی رەتکردەوە
12:10 PM - 2024-03-17
زۆرترین خوێنراو
-
وتەبێژ: یەکێتی پابەندە بە وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمان
کوردستان 11:06 PM - 2024-03-18 -
حەوت رۆژە مووچە لای حکومەت دەستبەسەرەو یه‌كێتی داوای دابه‌شكردنی ده‌كات
کوردستان 04:50 PM - 2024-03-18 -
ئەلینا ڕۆمانەوسکی: ئەمریكا زیاتر لە 18 ملیار دۆلاری بۆ عیراق خەرجكردووە
کوردستان 03:50 PM - 2024-03-18 -
بۆچی هاوبەشیی ستراتیژیی ئەمریکا و عێراق گرنگە
بیروڕا 03:44 PM - 2024-03-18 -
مەکتەبی رێکخستن رێزلێنان دەبەخشێتە PUKMEDIA
کوردستان 03:19 PM - 2024-03-18 -
تیمی یەكێتی لەحكومەت: داوای دابەشكردنی مووچەمان كردووە
کوردستان 12:58 PM - 2024-03-18 -
عیراق تەئکید لەگەڕانەوەی ئاوارەکان لەوادەی خۆیدا دەکاتەوە
کوردستان 11:33 AM - 2024-03-18