riklam

فوول عەشایەر

بابەتی گۆڕاو 02:28 PM - 2018-11-07
.

.

فوول عەشایەر

2018-11-07   

× بەگم ئەم كتێبە چییە؟
ـ دەستی لێ‌ نەیەی.. لاچۆ..
× خۆ نایخۆم بێ‌ قەزا بی!
ـ تەبعەن نایخۆی.. ئەوە خواردنی تۆ نییە.
× یەعنی زۆر موهیمە؟
ـ بەڵێ‌ زۆر زۆر موهیمە.. كتێبی فۆكۆ یە.
× فۆكۆ چییە؟ ریازەیە؟!
ـ داعش وەرە بمخۆ… ئەڵێ‌ فۆكۆ ریازەیە!!!
× ئەی چوزانم.. ناوەكەی لە یاری و شت ئەچێ‌.
ـ رۆڵە گیان فۆكۆ فەیلەسوفە فەیلەسوف.
× ئێ‌ ئێ‌.. كەواتە لە جەماعەتی ئیفلاتون و ئەوانە.
ـ ئەویشی تێپەڕاندووە نەگبەت.. قسەی وای هەیە من و تۆ هەزار ساڵ دانیشین نازانین شتی وا بڵێین.
× مەسەلەن ئەڵێ‌ چی؟
ـ مەسەلەن ئەڵێ‌ زمان ئەو شتە ناگەیەنێ‌ كە زەلامەكە مەبەستێتی.
× حای لەو قسەیە!!.. ئینجا ئەوە منیش ئەیزانم.
ـ چی ئەزانی كەلـلەپووت؟
× ئەزانم كە ئەو قسەیەی ئەیكەین دایم مەعناكەی بە عەكسەوەیە.. ئیتر ئەوە فەیلەسوفی بۆ چییە؟…ئەترسم پارەیشت پێدابێ‌ بەو كتێبە.
ـ یەعنی تۆ دەمێكە ئەوە ئەزانی؟
× بەڵێ‌ ئەرێ‌ وەڵـڵا… مەسەلەن كە دوكاندار ئەڵێ‌ با عایدی خۆمان بێ‌ رێك مەبەستی عەكسەكەیەتی.
ـ ئێ‌؟؟
× كە حیزبەكانیش وتیان بڕیاری یەكلاكەرەوەی لەسەر ئەدەین مەعنای وایە خۆیانی لێ‌ كەڕ ئەكەن.
ـ ئێ‌؟!
× كە زەلامێكیش وتی فیمینیستم ئەوە لێت مەعلوم بێ‌ فوول عەشایەرە.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket