ده‌یان گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ له‌ناوچه جێناكۆكه‌كان دۆزراونه‌ته‌وه
جینۆساید 02:13 PM - 2018-11-07.
د. دیندار زێباری رێكخه‌ری راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی له رۆژی 3-8- 2014 تیرۆریستانی داعش هێرشیان كرده سه‌ر ناوچه‌یه‌كی موسڵ و زۆربه‌ی ناوچه‌كانی داگیركرد و به‌دڕنده‌ترین شێوه ره‌فتاریان له‌گه‌ڵ ئێزیدییه‌كان و پێڕه‌وانی ئایینه‌كانی دیكه‌ی ناوچه‌كه ئه‌نجامدا دوور له‌عورف و دابێكی مرۆڤانه و تا ئێستاش دوای نه‌مانی كۆنتڕۆڵی تیرۆیستانی داعش، به‌ڵام رۆژانه تاوانه‌كانیان ئاشكرا ده‌بێت.
رێكخه‌ری راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌مباره‌وه وتی: ئه‌و كرده‌وه نامرۆڤانه‌ی داعش ده‌چێته خانه‌ی تاوانی (جینۆساید) ئه‌مه سه‌ره‌ڕای سووتانی گوند و ماڵ و رفاندنی هه‌زاران پیاو و ئافره‌ت و منداڵی ئێزیدی و ئایینه‌كانی دیكه و مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵیان وه‌ك سه‌بییه و فرۆشتنیان له بازاڕه‌كانی موسڵ و ره‌ققه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رۆژی 25-11-2014 لێژنه‌یه‌كی دامه‌زراند بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و به‌دواداچوون له‌كه‌یسی ئێزیدییه رفێندراوه‌كان و بودجه‌یه‌كی تایبه‌تی ته‌رخان كردووه بۆ رزگاركردنیان و له چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم توانراوه ژماره‌یه‌كی زۆر له رفێندراوه‌كان ئازاد بكرێن.
د. دیندار زێباری ده‌رباره‌ی ژماره‌ی قوربانیانی ئێزیدی كه رفێندراوان و دواتر به هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئازاد كراون وتی: به‌پێی دوایین ئاماری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری ئێزیدییه‌كان له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی ژماره‌ی ئافره‌ته رفێنردراوه‌كان به‌م شێوه‌یه بووه: له ئه‌نجامی داگیركردنی ناوچه‌كانیان له‌لایه‌ن داعشه‌وه نزیكه‌ی (360000) سێسه‌د و شه‌ست هه‌زاریان ئاواره بوون و (1293)یان شه‌هید بوون، (6417) هاووڵاتی كوردی ئێزیدی رفێندراون له‌وانه ( 3548)یان ئافره‌ت و (2869)یان پیاو بوون، به هه‌وڵ و كۆششه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تا رۆژی 10-10-2018 توانراوه (3331) كه‌سیان ئازاد بكرێت له‌وانه (1159) ئافره‌ت و (337) پیاو و (960) كچ و (875)كوڕ، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌م هه‌وڵانه‌ش تا ئێستا زیاتر له (3000) له ئێزیدییه رفێندراوه‌كان بێسه‌روشوێنن.
د. دیندار زێباری ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه داعش بێ جیاوازی تاوانی دژی پێكهاته ئایینییه‌كان ئه‌نجامدا و له‌مباره‌وه وتی: له دوای هێرشه‌كانی تیرۆریستانی داعش جگه له رفاندنی هاووڵاتیانی كوردی ئێزیدی، په‌یڕه‌وانی ئایین و ئایینزاكانی دیكه‌ش له‌و كاره دڕندانه‌ی داعش بێبه‌ش نه‌بوون و ژماره‌یه‌كی زۆریان رفێندران له‌وانه‌ش كریستیانه‌كان كه نزیكه‌ی (200) دوو سه‌د هه‌زاریا ئاواره بوون و روویان له‌هه‌رێمی كوردستان كرد، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی زۆریشیان رفێندراون به‌م شێوه‌یه: ژماره‌ی ئه‌و رفێندراوانه‌ی كه كه‌یسه‌كانیان له 3-4-2017 تاكو رێكه‌وتی 18-7-2017 دیكیۆمینت كراوه (250) كه‌س بووه، له‌وانه (82)یان ئافره‌ت و (168) پیاو بوون. له‌و ژماره‌یه (174) یان به‌شێوازی جۆراوجۆر رزگار كراون، به‌ڵام تا ئێستا (76) یان رزگار نه‌كراون، له‌وانه‌ی كه رزگار نه‌كراون ژماره‌یه‌كیان ئافره‌تن.
رێكخه‌ری راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وشی ئاشكرا كرد كه جگه له‌و هاووڵاتیانه‌ی رفێندراون ژماره‌یه‌كی زۆریشیان شه‌هید بوون و له‌م رووه‌وه ئاشكرای كرد: دوای نه‌مانی كۆنتڕۆڵی داعش به‌سه‌ر ناوچه‌كه تا ئێستا (69) گۆڕی به كۆمه‌ڵ و ده‌یان گۆڕی تاك له‌و ناوچانه دۆزراوه‌نه‌ته‌وه كه له ده‌ست داعش رزگار كراون كه به‌شی هه‌ره‌زۆری قوربانییه‌كانی كوردانی ئێزیدی بوون و پرۆسه‌ی گه‌ڕان و دۆزینه‌وه‌ی گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان به‌رده‌وامه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه داعش ته‌نیا به كوشتن و رفاندن نه‌وه‌ستا، به‌ڵكو چه‌ندین مه‌زار و شوێنه ئایینه‌كانی ئێزیدی و كریستیانیان ته‌قانده‌وه له‌وانه له كۆی (315) مه‌زار و شوێنه ئایینه‌كانی تایبه‌ت به ئێزیدییه‌كان هه‌بوو، به‌ڵام داعش (68)یانی ته‌قانده‌وه و خاپووری كردن، ئه‌مه جگه له ده‌یان مه‌زار و شوێنی ئایینی ئێزیدییه‌كان پێڕه‌وانی ئایین و مه‌زهه‌به‌كانی دیكه وه‌ك كریستیان و كاكه‌ییه‌كان.
دیندار زێباری رێكخه‌ری راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌وڵی به‌رده‌وامدایه بۆ رزگار كردنی ئه‌و ئێزیدیانه‌ی كه تا ئێستا بێسه‌روشوێنن و ئه‌وانه‌شی كه ئازادكراون هه‌مان مافی ئافره‌تانی هه‌رێمیان هه‌یه و به‌پێی ئه‌و یاسا و رێوشوێنانه‌ی له هه‌رێم پیاده ده‌كرێن ئه‌وانیش مافیان پارێزراو ده‌بێت، وهه‌وڵی جددی داوه بۆ دووباره گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئافره‌ته رزگاركراوه‌كان بۆ نێو كۆمه‌ڵگا و له‌م باره‌وه سه‌نته‌ری راوێژكاری خێزانی له پارێزگای دهۆك دامه‌زراندووه كه له كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی پسپۆری یاسایی و ده‌روونی پێكهاتووه به‌رده‌وام له‌خزمه‌ت كردنی كه‌یسه‌كانی ژنانی ئێزیدی دایه، و توانراوه هاوكاری زیاتر له (2000) ئافره‌تی بكرێت له‌م ژماره‌یه زیاتر له (1000) ئافره‌ت ته‌مه‌نیان له سه‌رووی (18) ساڵه‌وه‌یه ئه‌وه‌ش به گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه وچاره‌سه‌ركردنیان و ئارام كردنه‌وه‌ی لایه‌نی ده‌روونی له‌لایه‌ن پسپۆرانی ده‌روونناس و كۆمه‌ڵناس.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
ئەلینا ڕۆمانەوسکی: ئەمریكا زیاتر لە 18 ملیار دۆلاری بۆ عیراق خەرجكردووە
03:50 PM - 2024-03-18 -
مەکتەبی رێکخستن رێزلێنان دەبەخشێتە PUKMEDIA
03:19 PM - 2024-03-18 -
عیراق تەئکید لەگەڕانەوەی ئاوارەکان لەوادەی خۆیدا دەکاتەوە
11:33 AM - 2024-03-18 -
محەمەدی حاجی مەحمود راستی تاڵان‌کردنی بانکەکانی هەڵەبجە ئاشکرا دەکات
11:00 PM - 2024-03-16
ئەمانەش ببینە
حەوت رۆژە مووچە لای حکومەت دەستبەسەرەو یه‌كێتی داوای دابه‌شكردنی ده‌كات
04:50 PM - 2024-03-18
تیمی یەكێتی لەحكومەت: داوای دابەشكردنی مووچەمان كردووە
12:58 PM - 2024-03-18
سەرۆک بافڵ ستراتیژ و دەستپێکی نوێی کۆمەڵەی خوێندکاران رادەگەیەنێت
04:32 PM - 2024-03-17
دادگای فیدڕاڵی داوای پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی رەتکردەوە
12:10 PM - 2024-03-17
زۆرترین خوێنراو
-
وتەبێژ: یەکێتی پابەندە بە وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمان
کوردستان 11:06 PM - 2024-03-18 -
حەوت رۆژە مووچە لای حکومەت دەستبەسەرەو یه‌كێتی داوای دابه‌شكردنی ده‌كات
کوردستان 04:50 PM - 2024-03-18 -
ئەلینا ڕۆمانەوسکی: ئەمریكا زیاتر لە 18 ملیار دۆلاری بۆ عیراق خەرجكردووە
کوردستان 03:50 PM - 2024-03-18 -
بۆچی هاوبەشیی ستراتیژیی ئەمریکا و عێراق گرنگە
بیروڕا 03:44 PM - 2024-03-18 -
مەکتەبی رێکخستن رێزلێنان دەبەخشێتە PUKMEDIA
کوردستان 03:19 PM - 2024-03-18 -
تیمی یەكێتی لەحكومەت: داوای دابەشكردنی مووچەمان كردووە
کوردستان 12:58 PM - 2024-03-18 -
عیراق تەئکید لەگەڕانەوەی ئاوارەکان لەوادەی خۆیدا دەکاتەوە
کوردستان 11:33 AM - 2024-03-18