riklam

یۆنان:پارتی سیریزا پێشوازی لە نوێنەری یەكێتی دەكات

ی.ن.ک‌‌ 07:14 PM - 2018-11-06
.

.

 خاتوو تێیۆدۆراكۆپولو ئەناستاسیا ئەندامی سكرتاریەتی سیاسی حزبی سیریزاو  لێپرسراوی نوێی ئۆفیسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی سیریزا و نێكتاریۆس  بوگدانیس لێپرسراوی سیاسەتی دەرەوەی سیریزای دەسەڵاتدار، لە بارەگای سەرەكی خۆیان لە ئەسینا پێشوازیان لە رەوا حەمە نوێنەری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد. 

لەدیدارێكدا كە ماوەی سەعاتێكی خایاند، رەوا بەناوی ی.ن.ك ەوە پیرۆزبایی پۆستی نوێی بە خاتوو ئاناستاسیا گەیاند، كە ماوەیەكە وەك لێپرسراوی پەیوەندییەكان دەستبەكاربووە، هاوكات خاتوو ئەناستاسیا ئەندامی سكرتاریەتی سیاسی حزبی چەپی ئەوروپاشە، هیواشیخواست ئەو بەرپرسیارێتییە نوێیەی ببێتە فاكتەرێكی تۆكمە بۆ توندوتۆڵكردنی پەیوەندییەكانی سیریزا لەگەڵ  هەرێمی كوردستان بەگشتی و لەگەڵ  یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا بەتایبەتی.

هەروەك رەوا لەو دیدارەدا داوایكرد وەفدی سیریزا سەردانی هەرێمی كورردستان بكات و لەنزیكەوە دواین پەرەسەندنەكانی هەرێمی كوردستان ببینن.

تەوەرێكی دیكەی دیدارەكە باسی دوایین گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و عیراق و هەرێمی كوردستان و تاتوێكردنی پرسی كردنەوەی كونسوڵگەری گشتیی یۆنان بوو لەهەولێری پایتەخت، بۆ ئەومەبەستەش ئامادەیی ی.ن.ك ی بۆ هەموو هەماهەنگییەك دەربڕی كە ئامانج لێی رێكخستنی كاروبارەكانی پەیوەست بەپتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان ئەسیناو هەولێرە.

لای خۆشیەوە خاتوو ئەناستاسیا بەڵێنیدا، وەكو حزبی سیریزا پێشنیازەكەی نوێنەری ی.ن.ك تاوتوێبكەن و دواتر بڕیارێكی لەبارەوە بدرێت كە لەبەرژەوەندی هەردوولادا بێت، هەروەها بەناوی سیریزاوە پیرۆزبایی لە ی.ن.ك  كرد بەبۆنەی سەركەوتنە بەرچاوەكانی كە لەپڕۆسەی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و پەرلەمانی كوردستاندا بەدەستیهێنا، هەروەها پیرۆزبایی لە سەرۆك د.بەرهەم ساڵح كرد كە لەپڕۆسەیەكی دیموكراسیدا بەزۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران بەسەرۆك كۆماری عیراق هەڵبژێردرا و گەشبینی خۆشی بەسەركەوتنی لەكاروبارەكانیدا دەربڕی.

PUKmedia  راگەیاندنی یەكێتی لە یۆنان

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket