یۆنامی: زیاتر له‌ 200 گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ له‌عیراقدا هه‌یه‌

یۆنامی: زیاتر له‌ 200 گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ له‌عیراقدا هه‌یه‌


6/11/2018 15:53:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

به‌گوێره‌ی راپۆرتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كه‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 6-11-2018 ده‌رچووه‌، زیاتر له‌ 200 گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ دۆزراوه‌ته‌وه‌ له‌و ناوچانه‌ی پێشتر له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعشدا بوون له‌ عیراق ، ئه‌م گۆڕانه‌ لاشه‌ی هه‌زاران قوربانی تێدایه‌. ڕاپۆرته‌كه‌ تیشك ده‌خاته‌ سه‌ر هه‌ڵمه‌ته‌كانی تیرۆر و توندوتیژی داعش و‌ پشتگیری له‌ داواكانی خانه‌واده‌ی قوربانیان ده‌كات له‌ ئاشكراكردنی ڕاستییه‌كان و دادپه‌روه‌ری.

نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاری عیراق (یۆنامی) و نوسینگه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ مافی مرۆڤ هه‌ڵساون به‌ دۆكومێنتكردنی شوێنی 202 گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ له‌ پارێزگاكانی نه‌ینه‌وا و سه‌ڵاحه‌ددین و ئه‌نبار له‌ باكور و خۆرهه‌ڵاتی وڵاتدا، به‌ڵام هێشتا له‌وانه‌یه‌ گۆڕی زیاتریش هه‌بن.

ئه‌گه‌رچی ئه‌سته‌مه‌ بزانرێت ژماره‌ی قوربانیان له‌و گۆڕانه‌دا چه‌نده‌، بچووكرتین گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ له‌ خۆرهه‌ڵاتی شاری موسڵ هه‌شت لاشه‌ی تێدابووه‌ و گه‌وره‌ترین گۆڕی به‌كۆمه‌ڵیش واباوه‌ڕده‌كرێت كه‌ كونی خه‌سفه‌ بێت له‌ باشوری شاری موسڵدا، كه‌ له‌وانه‌یه‌ هه‌زاران لاشه‌ی تێدابێت.

به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ش، "له‌وانه‌یه‌ به‌لگه‌ی گرنگی پزیشكیی دادوه‌رییی له‌م گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵانه‌دا هه‌بن كه‌ نه‌ك هه‌ر یارمه‌تی ناسینه‌وه‌ی قوربانیه‌كان ده‌ده‌ن، به‌ڵكو ده‌بنه‌ مایه‌ی تێگه‌یشتنیش له‌ قه‌باره‌ی تاوانه‌كان .

هه‌روه‌ها راپۆرته‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات "ئه‌و به‌ڵگانه‌ی كه‌ له‌م شوێنانه‌دا‌ كۆكراونه‌ته‌وه‌  ده‌بنه‌ بنه‌ما بۆ  لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ڕاست و دروست و دادگاییكردن و تاوانباركردن به‌گوێره‌ی پێوه‌ره‌ جیهانییه‌كان.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌، گه‌یشتن به‌ ڕاستی و دادپه‌روه‌ری له‌ رێگه‌ی پاراستنی شوێنی گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كان و هه‌ڵدانه‌وه‌یان و ده‌ستنیشانكردنی لاشه‌ی قوربانیان و گه‌ڕاندنه‌وه‌یان ده‌بێت بۆ خانه‌واده‌كانیان." 

 ڕاپۆرته‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ له‌ حوزه‌یرانی 2014 ه‌وه‌ تا كانونی یه‌كه‌می 2017 داعش ناوچه‌یه‌كی به‌رفراوانی له‌ عیراقدا داگیركردبوو و ده‌ستی كردبوو به‌ كه‌مپینی به‌ربڵاوی توندوتیژی به‌ پلان له‌ دژی مافه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی مرۆڤ و یاسای مرۆیی، ئه‌و كرده‌وانه‌شیان له‌وانه‌یه‌ ته‌شه‌نه‌بكات بۆ تاوانی جه‌نگ و تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی و له‌وانه‌یه‌ به‌ جینۆسایدیش دابنرێن."

مه‌به‌ست له‌ راپۆرته‌كه‌ش پشتگیریكردنه‌ له‌ حكومه‌تی عیراق له‌ پاراستن و هه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌م گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵانه‌ له‌رێگه‌ی "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گۆڕه‌ به‌ كۆمه‌ڵه‌كان" و هاوبه‌شكارانی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌‌.

له‌مباره‌وه‌ به‌ڕێز یان كوبیش، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق وتی "شوێنی گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كان، كه‌ له‌ راپۆرته‌كه‌ی ئێمه‌دا ده‌ستینشان كراون، به‌ڵگه‌ی كۆژانی زۆر و سته‌مكاریی ناخهه‌ژێنن. ده‌ستنیشانكردنی بارودۆخی دوای ئه‌م زیانه‌ گه‌وره‌یه‌ هه‌نگاوێكی گرنگ ده‌بێت له‌ دڵنه‌وایی خانه‌واده‌كان و هه‌وڵه‌كانیان بۆ ئاشكراكردنی ڕاستییه‌كان و گه‌یشتن به‌ دادپه‌روه‌ری."

هه‌روه‌ك له‌ راپۆرته‌كه‌شدا باسكراوه‌، خانه‌واده‌ی بێسه‌روشوێنان له‌ زانینی چاره‌نوسی خۆشه‌ویستانیان روبه‌رووی گرفتێكی زۆر بوونه‌ته‌وه‌ چونكه‌ ئه‌وان له‌ ئێستادا ده‌بێ راپۆرت بده‌نه‌ پێنج ده‌زگای جیاوازی وڵات كه‌ ئه‌مه‌ش هه‌م كاتبه‌ره‌ و هه‌میش ده‌بێته‌ مایه‌ی بێهێواكردنی ئه‌و خانه‌وادانه‌ی كه‌ به‌هۆی له‌ده‌ستدانی كه‌سوكاریانه‌وه‌ تووشی ئازاری زۆری دوای كاره‌سات بوونه‌ته‌وه‌. ڕاپۆرته‌كه‌ داوای كردنه‌وه‌ی تۆمارێكی گشتی ناوه‌ندی و نوسینگه‌یه‌كی فیدڕاڵی بۆ كه‌سه‌ ونبووه‌كان ده‌كات."

 خاتوو میشێل باچێلێت له‌ كۆمیساریای باڵای مافه‌كانی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان  وتی: "تاوانه‌ كاره‌ساتباره‌كانی داعش له‌ عیراقدا بوونه‌ سه‌ردێری هه‌واڵه‌كان به‌ڵام تاسانی خانه‌واده‌كانی قوربانیان به‌رده‌وامه‌ به‌ له‌ده‌ستدانی هه‌زاران ئافره‌ت و پیاو و منداڵ كه‌ هێشتا چاره‌نووسیان دیارنیه‌. ئه‌م گۆڕانه‌ ئه‌وانه‌ له‌ خۆ ده‌گرێت كه‌ به‌هۆی نه‌چوونه‌ ژێر باری بیروباوه‌ڕ و یاسا قێزه‌وه‌نه‌كانی داعش بوونه‌ قوربانی.  خانه‌واده‌ی قوربانیانی له‌ژماره‌نه‌هاتووی ده‌ستی داعش مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ بزانن كه‌ چی به‌سه‌ر خۆشه‌ویستانیان هاتووه له‌گه‌ڵ زانینی پرۆسه‌ی دادگاییكردن و راستییه‌كانیش وه‌ك به‌شێك له‌ دادپه‌روه‌ری."

به‌رێز كوبیش وتیشی: مه‌به‌ست له‌ ڕاپۆرته‌كه‌ یارمه‌تیدانی حكومه‌تی عیراقه‌ له‌ پاراستن و هه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌و گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵانه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گۆره‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كان له‌ عیراق و هاوبه‌شه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیانه‌وه‌. به‌ڕێز كوبیش و خاتوو باچێلێت پشتگیریی خۆیان بۆ حكومه‌تی عیراق له‌م ئه‌ركه‌ گرنگه‌یدا دوپات ده‌كاته‌وه‌.

له‌ راسپارده‌كانی راپۆرته‌كه‌دا داوا ده‌كرێت هه‌وڵی هه‌مه‌لایه‌نه‌ هه‌بێت بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌كان به‌ به‌شداری پسپۆڕانی شاره‌زا و پسپۆڕانی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی ته‌قه‌مه‌نی و لێكۆڵه‌ره‌وانی شوێنی تاوان. هه‌روه‌ها به‌ چه‌قكردنی قوربانی بكرێته‌ كاری سه‌رلیست له‌گه‌ڵ دروستكردنی پرۆسه‌ی دادوه‌ریی راگوزه‌ری گشتگر به‌ ڕاوێژ و په‌سندكردنی عیراقییه‌كان به‌تایبه‌تیش به‌ركه‌وته‌كانی ناو كۆمه‌ڵگاكان.

راپۆرته‌كه‌ به‌ هه‌مان شێوه‌ داوا له‌كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات بۆ دابینكردنی سه‌رچاوه‌ و یارمه‌تی ته‌كنیكی بۆ هه‌وڵه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ هه‌ڵدانه‌وه‌ و كۆكردنه‌وه‌ و گواستنه‌وه‌ و پاراستن و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاشماوه‌ی قوربانییان بۆ خانه‌واده‌كانیان هه‌روه‌ها ده‌ستنیشانكردنی ناسنامه‌یان له‌ ڕێگه‌ی به‌هێزكردنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كان.


PUKmedia / یۆنامی

وێنە هەواڵ
  • image04
  • 14 ساڵ به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانیدا تێده‌په‌ڕێت

  • image04
  • شێرێكی عیراقی مافی په‌نابه‌ری له‌هۆڵه‌ندا وه‌رده‌گرێت

  • image04
  • 21ساڵ به‌سه‌ر په‌یماننامه‌ی ڕۆمادا تێده‌په‌ڕێت

  • image04
  • وه‌فده‌ باڵاكه‌ی هه‌رێم گه‌یشته‌ به‌غدا

  • image04
  • یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم

  • image04
  • نیویۆرك چه‌ند سه‌عاتێكی به‌بێ كاره‌با به‌ڕێكرد

  • image04
  • هەولێر...كۆگایەك گڕدەگرێت

  • image04
  • قەزای سۆران.. لەڕووداوێكی هاتووچۆدا دوو برا گیانیان لەدەستدا


                                           

كۆمیته‌ی ئوسترالیا سه‌ردانی كونسوڵخانه‌ی عیراق ده‌كات


له‌سه‌ر داوای ره‌سمی باسم داود كونسوڵی گشتی كۆماری عیراقی فیدراڵ، ئه‌مڕۆ 18-7-2019، كۆمیته‌ی ڕێكخستنی (ی. ن. ك) له‌ ئوسترالیا ، ...


  ڕێكخراوی چه‌پك به‌شداری هه‌فته‌ی كه‌لتوری برۆكسلی كرد
  بەوێنە.. مەراسیمی ماڵئاوایكردن لەتەرمی هینرێتا پیرە
                                           

ئۆغڵو: ئامه‌د به‌ره‌و شارێكی گه‌شتیاری هه‌نگاو ده‌نێت


ئۆزگور محه‌مه‌د ئۆغڵو: پارێزگای ئامه‌د له‌بواری گه‌شتوگوزار پێشكه‌وتنێكی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌و ساڵانه‌ش (3) ملیۆن و (50...


   سزای ته‌مه‌لی: پیلان هه‌یه‌ بۆ سڕینه‌وه‌ی كورد
  یەكێتیی لە هەموو جومگەكانی بڕیاردان پۆستی دەبێت
                                           

فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی.. فڕین به‌سه‌ر ئاسمان و ناوبانگدا

ئه‌گه‌رچی بواری فڕۆكه‌وانی له‌ جیهاندا مێژوویه‌كی دوور و دێژی هه‌یه‌ و عێراقیش نزیكه‌ی 80 ساڵی له‌و بواره‌دا به‌ڕێكردووه‌ كه&zw...


  چۆنێتی جیاكردنه‌وه‌ی ماستی ساخته‌ و ماستی سروشتی
  پەرلەمانتارێك: سەردانی وەفدی هەرێم بۆ بەغدا "ئەنجامی زۆرباش"ی دەبێت


کاریکاتێر