riklam

سه‌عدی پیره‌: له‌ رۆژانی داهاتوو یه‌كێتی و پارتی كۆده‌بنه‌وه‌

ی.ن.ک‌‌ 03:37 PM - 2018-11-06
.

.

وته‌بێژی یه‌كێتی رایگه‌یاند، له‌ رۆژانی داهاتوودا یه‌كێتی و پارتی كۆده‌بنه‌وه‌ و هیچ مه‌رجێكی پێشوه‌ختیش بوونی نییه‌.

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ كۆنفڕانسێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد، له‌ رۆژانی داهاتوودا یه‌كێتی و پارتی بۆ پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێم كۆده‌بنه‌وه‌.

پیره‌ راشیگه‌یاند: یه‌كێتی و پارتی بۆچوونی جیاوازیان هه‌یه‌، به‌ڵام به‌ گفتوگۆ له‌یه‌كتری نزیكده‌بنه‌وه‌.

له‌باره‌ی مه‌رجی پێشوه‌خت بۆ گفتوگۆ و دانوستان، وته‌بیژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی رایگه‌یاند: نه‌ مه‌رجمان بۆ پارتی هه‌یه‌ نه‌ پارتیش مه‌رجی بۆ ئێمه‌ هه‌یه‌.

ئه‌و لێدوانه‌ی وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌كاتێكدایه‌، ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌، رێوڕه‌سمی سوێندخواردنی په‌رله‌مانتاران له‌ په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو و دواتر به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ، سه‌رۆكی كاتی په‌رله‌مان دانیشتنه‌كه‌ی به‌ كراوه‌ی هێشته‌وه‌.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket