riklam

هەڤاڵ وانێك

بابەتی گۆڕاو 01:05 PM - 2018-11-06
.

.

هەڤاڵ وانێك

2018-11-05   

× فریشتەی بەختی كورد (جی پی ئێس)ەكەی بیرچووە.
× ئێمە ئەو میلـلەتەین كاتێك كە پیل سكوت ئەكات گازێكی لێ‌ ئەگرین ئەكەوێتەوە ئیش.
× پسپۆڕیی هەموو جارێ‌ شەرت نییە، مەسەلەن بۆ ئەوەی شتی قۆڕ بناسیتەوە مەرج نییە دكتۆر بیت.
× زۆر ئیحترامی ئەو كەسە بگرە كە رەسمی مناڵیتی لایە بە كامێرای شەمسی.
× حساب بۆ هیچ كەس مەكە، هەموویان مەشغوڵی مۆبایلەكانی خۆیانن.
× وتم قەبرهەڵبەستن بۆ وا گران بووە وتی چونكە ئاستی بژێویی ژیان بەرزبووەتەوە.
× كورتترین نوكتە: ئیسلامی و فیمینیست.
× هیچ كەسێك ئەوەندە پیر نییە نەتوانێ‌ كەرێتییەكی تازە فێر ببێ‌.
× پێویستمان بە گوگڵ نییە، هەڤاڵ وانێك هەموو شتێ‌ ئەزانێ‌.
× لەم سەردەمەدا پیاوی ماڵ ئەوەیە بزانێ‌ (وای فای)یەكە بخاتەوە ئیش.
× قەناعەتم وایە ئەم وڵاتە نە سیاسیی راستگۆی تیایە نە فیتەری شارەزا.
× ئینسان ئەتوانێ‌ زۆر شتی مەسئول تێبگات، مەسەلەن ئەگەر جوابی تەلەفونی نەدایەوە مەعنای وایە ئیشەكەی بۆ نەكردویت.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket