riklam

كۆسرەت ڕەسول و كونسوڵی توركیا كۆبوونەوە

ی.ن.ک‌‌ 05:57 PM - 2018-11-05
.

.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 5-11-2018 لەشاری سلێمانی كۆسرەت ڕەسول عەلی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان پێشوازی كرد لە هاكان كەرەجای كونسوڵی توركیا لە هەرێمی كوردستان.

لە دیدارەكەدا كە حاكم قادر حەمەجان كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و شێخ جەعفەر مستەفا ئەندامی مەكتەبی سیاسی ئامادەی بوون، گفتوگۆ كرا لەبارەی دۆخی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و جەخت لەوە كرایەوە پێویستە هەموو لایەنەكان گفتوگۆی بنیادنەرانە بكەن بۆ چارەسەری كێشەو گرفتەكان.

هاوكات جەخت لەوە كرایەوە كە پێویستە پەرە بە پەیوەندییە ئابووری و سیاسییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا بدرێت، بە تایبەت لە هەلومەرجی ئەمڕۆی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە.

66.jpeg


هاوكات كونسوڵی توركیا پیرۆزبایی سەركەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی لەهەرێمی كوردستان و سەركەوتنی یەكێتی لە هەڵبژاردنەكان و هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عێراق كردو هیوای خواست لایەنەكان ڕێكبكەون و لەماوەیەكی نزیكدا حكومەتی نوێی هەرێم پێكبهێنرێ و یەكێتی لەم پرسەدا ڕۆڵی گرنگ و ئەرێنی خۆی بگێڕێ.

هەر لەدیدارەكەدا و لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و. سوودمەندبوونی هاووڵاتیان داواكرا پەلە بكرێ لە ڕیگەدان بە گەشتی كۆمپانیا توركییەكان لە فڕۆكەخانەی سلێمانی.

هاوكات نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 5-11-2018 لەشاری سلێمانی وەفدێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە سەرپەرشتی كۆسرەت ڕەسول عەلی پێشوازیان كرد لە هەریەك لە سەعد عاسی جەنابی سەرۆكی حزبی تجمح جمهوری عێراقی و جاسم حلفی ئەندامی مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی عێراقی.

لە دیدارەكەدا گفتوگۆی وردو چڕوپڕكرا لەبارەی پڕۆسەی سیاسی عێراق و بەرەوپێشچوونەكانی پڕۆسەكەو جەخت لە كۆدەنگی و كفتوگۆی نێوان لایەنەكان كرایەوە.

5.jpeg


وەفدی میوان پیرۆزبایی خۆیان ئاراستەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كرد بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عێراق و بەڕێوەچوونی پڕۆسەكە.

تەوەرێكی تری دیدارەكە قسەكردن بوو لەبارەی ڕەوشی كەركووك و پێكەوەژیان لە ناوچەكە، هەردوولا كۆك بوون لەسەر ئاساییكردنەوەی ڕەوشی شارەكەو برەودانی زیاتر بەپێكەوەژیانی پێكهاتەو نەتەوە جیاوازەكان.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket